باڵیۆزی فینلاند ستایشی رووداو دەکات و بە 'رۆژنامەڤانیی پیشەگەری ئاستبەرز' ناوی دەبات

04-07-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلاند لە عێراق، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، ستایشی کاری رۆژنامەڤانیی رووداوی کرد و بە "پیشەگەریی ئاستبەرز" ناوی برد.
 
رۆژی پێنجشەممە، سێی تەممووزی 2025، عەلی سەرباز جاف، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی رووداو، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێنەیەکی لەگەڵ باڵیۆزی فینلاند بڵاوکردەوە و نووسی: "خۆشحاڵ بووین بە پێشوازیکردن لە باڵیۆز ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلاند لە عێراق. رۆڵی بەڕێزیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فینلاند و عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین. هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین لە داهاتوودا."
 
ئانو سارێلا، تویتەکەی بڵاوکردەوە و نووسی: "گەرمترین سوپاس بۆ تۆ و رووداو، بۆ ئەو کۆبوونەوە سوودبەخشە، بۆ ئەو رۆژنامەڤانییە پیشەگەرییە ئاستبەرزەی کە پێشکێشی دەکەن، جێگەی رێزێکی زۆرە."
 
باڵیۆزی فینلاند لە کۆتایی بڵاوکراوەکەی هاشتاگی #PressFreedom (ئازادیی رۆژنامەگەری)ـی بەکارهێنا.
 
سارێلا دیپلۆمات و پارێزەرە، لەدایکبووی 1958ـە و لە 23-03-2023ـەوە وەکو باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەستبەکاربووە.
 
سارێلا پێش هاتنی بۆ عێراق، لە هەریەک لە بەرلین، تۆکیۆ، ستۆکهۆڵم، واشنتن و لاگۆس (نایجیریا) ئەرکی دیپلۆماسی هەبووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردەکە 19ـی ئەم مانگە کۆدەبێتەوە

بۆردی ئاشتیی ترەمپ بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە کۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی 19ی ئەم مانگە، "بۆردی ئاشتی" بۆ چارەسەری پرسی غەززە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بکات. کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر کۆکردنەوەی هاوکارییە داراییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە، ئەوەش دوای بانگێشتنامەیەکی فەرمیی کۆشکی سپی بۆ 26 وڵاتی جیهان.