رووداو دیجیتاڵ
ئەو دیاسپۆرانیشینانەی ساڵانی پاش برێگزیت چووبنە سەردانی کەسوکاریان یان بۆ گەشتوگوزار چووبنە وڵاتێکی یەکێتیی ئەورووپا، بە دڵنیاییەوە شتێک نیگەرانی کردوون، ئەویش ئەوە بووە کە چیدیکە بە پاسپۆرتی بەریتانیا نەیانتوانیوە لە دەروازە ئەلیکترۆنی و خێراکانی تایبەت بە هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەورووپا بچنە نێو یەکێتییەکەوە.
لە فڕۆکەخانە ئەورووپییەکان، کاتێک دەگەیت و بەرەو پاسپۆرت کۆنترۆڵ دەڕۆیت، دوو ئاراستەت پیشاندەدرێت، یەکێک بۆ هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەورووپایە، کە زەوییەکەی بۆ شین کراوە، بەرەو ئەو ئامێرانە دەتبات کە لە چەند چرکەیەکدا پاسپۆرتەکەت کۆنترۆڵ دەکات و بەخێرتدەهێنێتەوە بۆ ئەورووپا؛ یەکێکیشیان بۆ ئەوانەیە کە خەڵکی وڵاتانی دیکەی جیهانن و دەبێت لە نۆرەی دوور و درێژدا هەندێکجار کاژێرێک زیاتر چاوەڕێ بن تاوەکو ئەفسەرێکی پۆلیس پاسپۆرتەکان کۆنترۆڵ بکات.
بەمدواییانە بەریتانییەکان دەچوونە ئەو نۆرە دوور و درێژانەوە، بەڵام رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان لەندەن و برۆکسل کراوە و بەمزووانە بەریتانییەکان بۆیان دەبێت جارێکی دیکە لە رێگە خێراکەوە بچنە نێو یەکێتیی ئەورووپا. جگە لەوەش رێککەوتن کراوە کە چیدیکە خاوەنی سەگ، پشیلە و ئاژەڵە ماڵییەکانیش، کە لە بەریتانیاوە بە ئاژەڵەکانیەوە دەچێتە ئەورووپا، ناچار نەبن پارەی زیاد بدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ