گەرمای ئەورووپا؛ دوورگەکان چۆڵدەکرێن و ئاژەڵەکان میوەی بەستوویان پێدەدرێت

04-07-2025
تەنیا ئەحمەد
 5 هەزار کەس دوورگەی کریتی یۆنانیان چۆڵکردووە.
5 هەزار کەس دوورگەی کریتی یۆنانیان چۆڵکردووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دارستانەکانی دوورگەی کریت لە باشووری یۆنان دەسووتێن، هۆکارەکەش بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و هەڵکردنی بای بەهێزە.
 
دوورگەکە بە 5000 کەس چۆڵکرا، کە دوو هەزاریان خەڵکی خۆجێی و سێ هەزاری دیکەیان گەشتیار بوون.
 
دوو هەفتەیە گەرمایەکی تاقەتپرووکێن ئەورووپای گرتووەتەوە و پلەی گەرمی گەیشتووەتە 40 پلەی سیلیزیی و بەرەوسەر.
 
سۆفیا، گەشتیارە و دەڵێت، "ئاو و کڵاو تاکە شتن بەکەڵکمان بێت. تینی خۆرەکە کێشەیەکی گەورەیە، ئەگەر سێبەری زۆرتر هەبێت، باش دەبێت."
 
یەکێک لەوانەی زیانی زۆری لەم نێوەندەدا بەرکەوتووە، ئەگرێسە. ئەگرێس بێماڵە و خەڵکی بەرلینی ئەڵمانیایە؛ لەبەر گەرما نازانێت روو لە کوێ بکات.
 
ئەگرێس، بێلانەیە و باس لەوە دەکات، "زۆربەی کێشەکان بەهۆی چوونە دەرەوەوەیە، چونکە بەردەوام ئارەق دەکەیتەوە، زۆر بەپێ دەڕۆی و نێو پێڵاوەکانت تەڕ دەبن."
 
ئاژەڵەکانیش بەدەر نین لەم گەرمایە، لە بەشێکی باخچەی ئاژەڵانی ئەڵمانیا و فەرەنسا؛ شێرەکان سەهۆڵی خوێناوی و زەڕافەکانیش شووتیی بەستوویان پێدەدرێت.
 
ئەلێکس لیچوو، ڤێتێرنەری باخچەی ئاژەڵانی پاریسە و ئاماژە بەوە دەدات، "سەهۆڵ، خواردنی بەستوو و ئاوپڕژاندن فێنکیان دەکاتەوە، بۆیە بۆیان دابینی دەکەین، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە ئەو ژینگەیەیان بۆ فەراهەم بکەین، کە لەگەڵ پێویستییە زیندەییەکانیان دەگونجێت."
 
بەرپرسانی وڵاتانی ئەورووپی هۆشداریی تووندیان داوە هاتووچۆ لە کاژێر 11ی بەیانی بۆ 5ـی دوای نیوەڕۆ سنووردار بکرێت؛ لەم چەند رۆژەدا، لە ئەورووپا 11 کەس بەهۆی گەرما و کاریگەرییەکانییەوە گیانیان لەدەستداوە و سەتان کەسیش بەوهۆیەوە نەخۆشکەوتوون و لە نەخۆشخانە خەوێنراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت