ترەمپ ئەمڕۆ وڵاتان لە رێژەی پێناسە گومرگییەکان ئاگاداردەکاتەوە

04-07-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، پلانی هەیە لە رۆژی هەینییەوە دەست بە ناردنی نامە بۆ هاوبەشە بازرگانییەکانیان بکات بۆ ئەوەی لە رێژەی پێناسە گومرگییەکان ئاگاداریان بکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دانوستاندنەکان لەسەر ئەو پرسە گەیشتووتەنە قۆناخی کۆتایی.
 
رۆژی پێنجشەممە سێی تەممووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن بە رۆژنامەڤانانی گوت، "ئەوەی من دەمەوێت ئەوەیە نامەیەک بنێرین و پێیان بڵێین چ پێناسێکی گومرگی دەدەن. ئەمە زۆر ئاسانترە." گوتیشی: "دەست بە ناردنی چەند نامەیەک دەکەین، پێدەچێت لە سبەینێوە دەستپێبکەین."
 
گوتەکانی ترەمپ چەند رۆژێک پێش وادەی جێبەجێکردنی پێناسی گومرگی دێت، کە بڕیارە بەسەر چەندین وڵاتیدا بسەپێنێت؛ لە تایوانەوە بگرە تاوەکو یەکێتیی ئەورووپا.
 
ئەم پێناسە گومرگییانە بەشێک بوون لە راگەیێندراوێکی فراوانتر لە مانگی نیساندا، کە تێیدا ترەمپ پێناسی گومرگی بە رێژەی 10٪ بەسەر کاڵای نزیکەی هەموو هاوبەشە بازرگانییەکانیدا سەپاند و پلانی هەبوو لە ماوەی چەند رۆژێکدا رێژەکە بۆ گرووپێکی دیاریکراو بەرزبکاتەوە.
 
بەڵام دواتر بەخێرایی ئەو هەنگاوەی تاوەکو 9ی تەممووز راگرت، بۆ ئەوەی رێگە بۆ ئەنجامدانی دانوستاندنەکان خۆش بکات. لەو کاتەوە، وڵاتان گوشاریان کردووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە یارمەتییان بدات خۆیان لەو پێناسە گومرگییە بەرزانە بپارێزن.
 
بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە رەنگە لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەیەک رێککەوتنی بازرگانی رابگەیێندرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا، ئیدارەی ترەمپ تەنیا رێککەوتنی لەگەڵ بەریتانیا و ڤێتنام ئاشکرا کردووە، هاوکات واشنتن و پەکینیش رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی کاتیی ئەو پێناسە گومرگییانە زۆر بەرزیانەی بەسەر یەکدیدا سەپاندوویانە.
 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی لە مانگی تەممووزدا، ترەمپ چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە کە پلانی هەیە لە رێگەی ناردنی نامەوە وڵاتان لە رێژەی پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا ئاگادار بکاتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.