زیلینسکی: هاووڵاتییانی پێنج وڵات شەڕ بۆ رووسیا دەکەن

04-08-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئۆکراینا رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە رووسیا بۆ شەڕکردن دژی ئۆکراینا بەکاریاندەهێنێت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە. بە گوتەی ئەو ئێستا هاووڵاتییانی پێنج وڵات لە نزیک خارکێڤ شەڕ بۆ رووسیا دەکەن. 

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، هاووڵاتییانی چین، پاکستان، ئۆزبەکستان، تاجیکستان و وڵاتانی ئەفریقا لە نزیک ناوچەی ڤۆلچانسک لە ناوچەی خارکیڤ لە دژی ئۆکراینییەکان شەڕ دەکەن.
 
زیلینسکی هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بارودۆخی بەرەکانی شەڕ و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی سەربازە بیانییەکانیان تاوتوێ کردووە.
 
بەگوتەی سەرۆکی ئۆکراینا، سەربازەکانیان لە کۆتایی مانگی رابردوودا، ژمارەیەک سەربازی ئەفریقییان دەستگیر کردوون کە شانبەشانی رووسەکان شەڕیان کردووە.
 
زیلینسکی پێشتر مۆسکۆی تۆمەتبار کردبوو، کە هاووڵاتییانی چینی بۆ شەڕکردن دژی ئۆکراینا دەنێرێت، تۆمەتێک کە پەکین رەتیکردبووەوە.
 
هەرچی کۆریای باکوورە لە مانگی نیسانی ئەم ساڵ پشتڕاستی کردەوە کە هێزی بۆ پشتیوانیکردنی جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا ناردووە و دانی بەوەدا نا کە ژمارەیەک سەربازی لە شەڕدا کوژراون.
 
شوباتی 2022، رووسیا هێرشیکردە سەر ئۆکراینا و جەنگی نێوانیان دەستیپێکرد. هەرچەندە ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی دیکەش هەوڵی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە دەدەن، بەڵام تائێستا جگە لە ئاگربەستی کاتی و ئازادکردنی ژمارەیەک بارمتە، هەوڵەکان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی هیچیان لێ سەوز نەبووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.