تێچووی ژیان لە ئیستەنبووڵ ژمارەی پێوانەیی شکاند؛ خێزانێک پێویستی بە 2370 دۆلارە

04-08-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی پلاندانانی ئیستەنبووڵ، تێچووی ژیانی مانگانەی خێزانێکی چوار کەسی لە گەورەترین شاری تورکیا بۆ 96 هەزار و 559 لیرەی تورکی (نزیکەی 2370 هەزار دۆلار) بەرزبووەوە. ئەمەش بەراورد تەممووزی پار 45.15% زیادیکردووە.
 
رۆژی دووشەممە، 4ـی ئابی 2025، ئاژانسی پلاندانانی ئیستەنبووڵ لە راپۆرتی توێژینەوەی (تێچووی ژیان) بۆ مانگی تەممووزی 2025دا ئاشکرای کردووە، تێچووی ژیان تەنیا بەراورد بە مانگی پێشوو (حوزەیران) بە رێژەی 3.35% زیادیکردووە.
 
بەپێی راپۆرتەکە، لە کاتێکدا تێچووی ژیانی خێزانێکی چوار کەسی لە تەممووزی 2024دا 66 هەزار و 933 لیرە (نزیکەی 1645 دۆلار) بوو، ئەم ساڵ گەیشتووەتە 96 هەزار و 559 لیرە (نزیکەی 2370 هەزار دۆلار). 
 
تەنیا لە چوار مانگی رابردوودا خەرجییەکانی ژیان 9 هەزار و 106 لیرەی دیکەی (نزیکەی 225 دۆلار) چووەتەسەر، ئەمەش نیشانەی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانە.
 
بوغرا گۆکچە، سکرتێری گشتیی ئاژانسی پلاندانانی ئیستەنبووڵ، رایگەیاند: "بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان پرسێکی مان و نەمانە. بۆ ئەمەش پێویستمان بە دیموکراسی، سەروەریی یاسا، بەڕێوەبردنێکی پلان بۆ داڕێژراو هەیە."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.