بۆ یەکەمجار بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی ئەورووپا جەنگی غەززە بە جینۆساید وەسف دەکات

04-09-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمین جار، بەرپرسێکی هەرە باڵای یەکێتیی ئەورووپا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە بە جینۆساید وەسف دەکات و رەخنەی تووند لە ئەورووپییەکان دەگرێت کە نەیانتوانیوە بیوەستێنن. 
 
تێرێسا ریبێرا، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە گوتارێکدا لە پاریس گوتی: "جیۆنسایدی غەززە شکستهێنانی ئەورووپای لە هەنگاونان و قسەکردن بە یەک دەنگ، ئاشکرا کرد."
 
بەرپرسانی باڵای ئەورووپا تاوەکو ئێستا خۆیان لە بە جینۆساید ناوبردنی جەنگی غەززە بەدوور گرتبوو. 
 
گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاندبوو، ئەوان بابەتەکەیان بۆ دادگە جێهێشتووە تاوەکو یەکلای بکاتەوە کە ئایا جینۆسایدە یان نا. 
 
یەکێتییەکە تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە هەنگاوی کاریگەر لە بارەی جەنگی غەززەوە بنێت، ئەوەش بەهۆی ناکۆکیی نێوان وڵاتانی ئەندام کە بەشێکیان دژی هێرشەکانی ئیسرائیل و بەشێکی دیکە پشتیوانیان لێ دەکەن. 
 
کۆمسیۆنی یەکێکتیی ئەورووپاش کە باڵاترین دامەزراوەی قەوارە 27 ئەندامییەکە و لایەنە جێبەجێکارییەکەیەتی، ناکۆکیی تێکەوتووە. 
 
ریبێرا بێزاریی خۆی لە دەستەوسانبوونی کۆمسیۆنەکە راگەیاندووە. 
 
بەکارهێنانی وشەی جینۆساید لە لایەن ریبێراوە دەکرێت گوشاری زیاتر بخاتە سەر ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنەکە بۆ ئەوەی هەڵوێستی لە دژی ئیسرائیل تووند بکات. 
 
کۆمسیۆنەکە لە مانگی تەمووز پێشنیازی کرد کە وەک هەڵوێستێک، پشتیوانی بۆ کۆمپانیا تازە دامەزراوەکانی ئیسرائیل بوەستێنن، بەڵام وڵاتە ئەندامەکان تاوەکو ئێستا لەسەری رێکنەکەوتوون. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا