حکومەتی بەلجیکا بۆ کۆچبەران: هەر دایک و باوکێک زمانی فەرمی نەزانێت، سزا دەدرێت

05-10-2024
رووداو @Rudawkurdish
ئەو دایک و باوکانەی نایانەوێت خۆیان فێری زمان بکەن، حکومەتی نوێی بەلجیکا سزایان دەدات. وێنە: Reuters: Laszlo Balogh
ئەو دایک و باوکانەی نایانەوێت خۆیان فێری زمان بکەن، حکومەتی نوێی بەلجیکا سزایان دەدات. وێنە: Reuters: Laszlo Balogh
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی نوێی هەرێمی فلاندرن ئەو دایک و باوکانە سزا دەدات کە نایانەوێت خۆیان فێری فلامی (زمانی هۆڵەندی) بکەن.
 
لە رێککەوتنی پارتە بەشدارەکان لە حکومەتی نوێی هەرێمەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە کە ئەو دایک و باوکانەش کە هۆڵەندییەکەیان زۆر باش نییە، لێیان چاوەڕوان دەکرێت بچنە کۆرسی فێربوونی زمان.
 
بەپێی رێککەوتنی پارتە بەشدارەکانی حکومەتی نوێی هەرێمەکە، بە لایەنی کەمەوە دەبێت دایک یان باوک یەکێکیان لە ماوەی ساڵێکدا بەڵگەنامەی بەشداریکردن لە کۆرسی زمانیان هەبێت.
 
ئەوەی نەتوانێت ئەو کارە بکات، بێبەش دەکرێت لەو یارمەتییە داراییانەی دەدرێنە ماڵباتەکان بۆ گەشەی منداڵەکانیان لە قوتابخانە. ئەو پارەیەی لەو دایک و باوکانە دەبڕدرێت، دەدرێتە قوتابخانەکەی، یان حکومەت بۆ خۆی شت بۆ منداڵەکان دەکڕێت؛ وەکو خۆراک و جلوبەرگ و پێداویستییەکانی قوتابخانە.
 
لە هەڵبژاردنەکانی بەلجیکادا کە ئەم ساڵ بەڕێوەچوون، پارتی هاوپەیمانیی نوێی فلامییەکان، کە پارتێکی راستئاژۆیە، بردیەوە. ئەو رێوشوێنانەی بۆ فێربوونی زمانی هۆڵەندی جێبەجێ دەکرێن، لەژێر گوشاری ئەو پارتەدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.