زستانی پێشوەختە بۆسنیا سپیپۆش دەکات

04-10-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زستانی پێشوەختە، بەرگی سپی بە چەند ناوچەیەکی بۆسنیادا کرد.
 
لە چیای یاهۆرینا بەفرێکی زۆر باری و سیمایەکی زستانەی بە ناوچەکە بەخشی.
 
لق و پۆپی دار سنەوبەرەکان لەژێر بەفر شۆڕبوونەتەوە و ئۆتۆمبێلەکان لەسەر رێگە بەفراوییەکان راگیراون.
 
پلەی گەرما لە یاهۆرینا بۆ نزیک سفری سیلیزی دابەزیوە.
 
بۆ زۆر کەس، یەکەم بەفری ساڵ هەستی خۆشی لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
 
پرێدراگ ئۆبوچینا، دانیشتوویەکی ناوچەکەیە، دەڵێت، "منداڵان دڵخۆشن بەوەی بەفر باریوە."
 
تەلەفریکەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر وەستاون و کڵۆی بەفر بە ئەسپایی دەهاتنە خوارەوە.
 
دوای چەند زستانێکی کەم بەفر، هەندێ کەس هیوادارن ئەم هاتنە زووەی بەفر نیشانەیەک بێت بۆ وەرزێکی بەفراوی.
 
بەفربارین بەردەوام بووە و پلەی گەرما لە یاهۆرینا بە ئەستەم لە سەرووی یەک پلەی سیلیزییەوە بووە.
 
دەستەی کەشناسیی بۆسنە هۆشداریی نارنجی دەرکردووە و پێشبینیی کردووە تا چەند رۆژێکی دیکە بەفر و سەرماوسۆڵە بەردەوام بن.
 
ئەم ئاگادارکردنەوەیە ئاماژەیە بۆ هاتنی کەشوهەوایەکی مەترسیدار، لەگەڵ مەترسیی دروستبوونی کێشە لە هاتووچۆی رێگە شاخاوییەکان و ئەگەری بەفربارینی زیاتر لە ناوچە بەرزەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.