نەرویج؛ زیاتر لە 54%ی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی ساڵی 2020 کارەبایی بوون

05-01-2021
سۆران عومەر
نیشانەکردن ئۆتۆمبێلی کارەبایی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نەرویج بوو بە یەکەمین وڵاتی جیهان کە لە ساڵێکدا 50%ی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی تۆمارکراون ئۆتۆمبێلی کارەبایین. بەگوێرەی ئەنجوومەنی زانیاریی هاتووچۆی ئەو وڵاتە، لە ساڵی 2020دا نیوە زیاتری ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەلایەن خەڵکەوە کڕدراون و تۆمارکراون ئۆتۆمبێلی کارەبایین.
 
بەپێی ئاماری ئەو ئەنجوومەنە فەرمییەی حکومەتی نەرویج 54.3%ی هەموو ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی ساڵی رابردوو لەو ئۆتۆمبێلانەن کە بە کارەبا کاردەکەن و پێویستیان بە سووتەمەنی نییە، ئەمەش هەنگاوێکی بێوێنەیە لەپێناو پاکڕاگرتنی ژینگە و کارکردن بە وزەی پاک.
 
پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلیش لەو وڵاتە ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیای ئۆدیی ئەڵمانی بووە، دوای ئەویش ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی تێسلا، فۆڵکسڤاگن و نیسان دێن.
 
لە دوا مانگی ساڵی 2020یشدا، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تۆمارێکی باشی هەبووە و 66%ی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو مانگەدا مامەڵەیان پێوەکراوە لە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانن.
 
نەرویج گەورەترین وڵاتی ئەوروپیی بەرهەمهێنەری نەوتە، بەڵام وزەی کارەبا لەو وڵاتە پشت بە بەنداوەکان دەبەستێت.
 
ئەو وڵاتە ئەوروپییە پلانی هەیە تاوەکو ساڵی 2050 هەموو ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی وڵاتەکەی بکاتە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی رێژەی پیسکردنی ژینگە تێیاندا سفرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ

ترەمپ: ئێران بە تەواوەتی تێکشکێندراوە و داوای رێککەوتن دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا رایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جەنگدا بە "تەواوەتی بەزێنراوە" و ئێستا خەریکی هەوڵدانە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن. بەڵام ترەمپ جەختی کردەوە، ئەو بەو رێککەوتنە رازی نییە.