رووداو دیجیتاڵ
بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، شا چارلزی سێیەم تووشی شێرپەنجە بووە، بەڵام جۆرەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
کۆشکی بەکینگهام کە کۆشکی بنەماڵەی شاهانەیی بەریتانیایە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کاتی پشکنین بۆ پرۆستات (بەشی میزەڕۆی جەستە) نەخۆشی شێرپەنجەکەی شا چارلز دۆزراوەتەوە، بەڵام شێرپەنجەی پرۆستات نییە.
کۆشکەکە ئەمڕۆ دووشەممە، دەڵێت، "شا چارلز بەشێوەی ئاسایی دەرمان وەردەگرێت و ئەرێنییە لەبارەی چارەسەرییەکەیەوە، چاوەڕێ دەکات بەزووی بگەڕێتەوە بۆ ئەرکە گشتییەکانی".
کۆشکی بەکینگهام زانیاری زیاتری لەبارەی نەخۆشییەکەی شا چارلز بڵاونەکردووەتەوە.
شا چارلز تەمەنی 76 ساڵە، لە رۆژی 8-9-2022، لە پاش کۆچی دوایی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم بوو بە پادشای بەریتانیا. ئیلیزابێسی دووەم دەکاتە دایکی شا چارلز و بۆ ماوەی 70 ساڵ (1952 - 2022) شاژنی وڵاتەکە بوو.
شا چارلز لە هەمانکاتدا بەگوێرەی دەستوور سەرۆکی وڵاتەکەیە، بەڵام بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە، ناتوانێت ئەرکە دەوڵەتییەکانی و کۆبوونەوە تایبەتەکانی رێکبخات.
لە دەستووری وڵاتەکەشدا نەهاتووە، لە کاتی نەخۆشکەوتنی پادشا یان شاژن، سەرۆکوەزیران یان ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران بتوانن ئەرکەکانی رابپەڕێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ