ترەمپ: زیلینسکی ئامادەیی بۆ دانوستاندن لەگەڵ رووسیا و رێککەوتنی کانزاکان دەربڕیوە

05-03-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکی ئۆکراینا پێی راگەیاندووە کە ئامادەی دانوستاندنە لەگەڵ رووسیا، ئامادەیی ئەوەیشی دەربڕیوە کە رێککەوتنی کانزاکان لەگەڵ ئەمریکا بکات.
 
رۆژی سێشەممە 4ی ئاداری 2025 بە کاتی ئەمریکا و (5ـی ئادار بە کاتی کوردستان)، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی بە ئامادەبوونی ئەندامانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان، گوتارێکی لەبارەی سیاسەتەکانی ئیدارەکەی پێشکێش کرد.
 
ترەمپ باسی رێککەوتنی کانزاکانی لەگەڵ ئۆکراینا کرد و گوتی، "نامەیەکی گرنگم لە سەرۆک زیلینسکی ئۆکرایناوە پێگەیشتووە. نامەکە دەڵێت، ئۆکراینا ئامادەیە بە زووترین کات بێتە سەر مێزی دانوستاندن بۆئەوەی ئاشتی بەرقەرار ببێت. هیچ کەسێک لە ئۆکراینییەکان ئاشتیخوازتر نییە."
 
هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، زیلینسکی سوپاسگوزاری هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بووە بۆ وڵاتەکەی.
 
چەند کاژێرێک پێش گوتارەکەی ترەمپ، زیلینسکی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئاگربەست راگەیاند، سوپاسی ئەمریکا و ترەمپی کرد کە "یارمەتییەکانیان بۆ سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا بەردەوام بووە."
 
لەبارەی کۆبوونەوەکەی رۆژی هەینیش لەگەڵ ترەمپ، زیلینسکی گوتی، "کۆبوونەوەکەمان لە کۆشکی سپی بەو ئاراستەیە نەڕۆیشت کە ئێمە دەمانویست، جێگەی داخە کە کۆبوونەوەکە ئەو ئاراستەیەی وەرگرت. ئێستا کاتی ئەوەیە شتەکان راست بکەینەوە. ئێمە چاومان لەوەیە هاوئاهەنگی و پەیوەندییەکانمان لە داهاتوودا بنیاتنەرانە بن."
 
گوتەکانی زیلینسکی دوای ئەوە هات، ئیدارەی ئەمریکا هەموو هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا راگرت.
 
راگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا لە کاتێکدایە، پێشتر چەند جارێک سەرۆکی ئەمریکا گوتوویەتی گفتوگۆی راگرتنی هاوکارییەکانیان نەکردووە، بەڵام رەتیشی نەکردووەتەوە ئەو هاوکارییانە رانەگیرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە