رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسێک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئێلیزێ) رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، پاریس لەگەڵ رۆما و ئەسینا کاردەکات بۆ "بڵاوکردنەوەی هێزی سەربازی" لە قوبرس و رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست، ئەوەش بەهۆی فراوانبوونی بازنەی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران.
بەرپرسەکە ئاشکرای کرد کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان کردووە.
سەرکردەکان لەسەر دوو خاڵی سەرەکی رێککەوتوون:
یەکەم: هاوئاهەنگی لە بڵاوکردنەوەی هێزی سەربازی لە قوبرس و رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست.
دووەم: پێکەوەکارکردن بۆ پاراستنی ئازادیی دەریاوانی لە دەریای سوور.
جووڵە سەربازییەکان
فەرەنسا؛ ماکرۆن رۆژی سێشەممە بڕیاریدا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری شارل دیگۆل بنێرێتە دەریای نێوەڕاست، جگە لە ناردنی کەشتیی جەنگیی بە ناوی لانگدۆگ و یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی بۆ قوبرس.
ئیتاڵیا؛ رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند کە لە "رۆژانی داهاتوودا" یەکەی دەریایی دەنێرێ بۆ پاراستنی قوبرس کە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە، بە هاوبەشی لەگەڵ فەرەنسا، ئیسپانیا و هۆڵەندا.
یۆنان؛ رۆژی دووشەممە رایگەیاند کە 2 کەشتیی جەنگی و 2 فڕۆکەی F-16 دەنێرێت بۆ قوبرس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ