لە ئەمریکا بەهۆی نەورۆز و ئاڵای کوردستانەوە هێرش دەکرێتە سەر ماڵباتێکی کورد

05-04-2023
دیار کوردە @diyarkurda
A+ A-

رووداو - واشنتن

بەهۆی یادکردنەوەی نەورۆز و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، لەلایەن چەند کەسێکی تورکەوە هێرش دەکرێتە سەر ماڵباتێکی کورد لە ئەمریکا. 
 
بەدرخان بارش، کوردێکی دانیشتووی ویلایەتی نیوجێرسییە لە ئەمریکا، رۆژی سێشەممە بە رووداوی راگەیاند، "بەهۆی یادکردنەوەی نەورۆز و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، لەلایەن ژمارەیەک تورکی رەگەزپەرست هێرشکرایە سەر ماڵەکەمان و هەڕەشەی چۆڵکردنی ماڵەکەمان لێکرا."
 
بارش ئاماژەی بەوەدا، رۆژی 25ـی ئادار لەگەڵ ژمارەیەک کوردی نیوجێرسی یادی نەورۆزیان کردووەتەوە و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەک "تورکی رەگەزپەرست" قسەی نەشیاویان پێبڵێن و پێیان گوتوون، "نابێت لێرە ئاڵای کوردستان بەرزبکەنەوە و کوردایەتی بکەن، بڕۆن لە تورکیا بتوانن ئەو کارە بکەن و ماڵتان لێرە باربکەن."
 
بەگوتەی بەدرخان بارش، لەدوای ئەم رووداوە و رێک سێ رۆژ بەر لە ئێستا "کاژێر 11 بۆ 12ـی شەو، سێ ئۆتۆمبێلی ئەو تورکانە" هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و هێرشیان کردوونەتەسەر.
 
لەدوای رووداوەکە، بنەماڵەی بارش پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە و هەرزوو پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و کۆتایی بە کێشەکە هاتووە. 
 
هێشتا بنەماڵەی بارش سکاڵایان لەسەر هیچ کەسێک تۆمارنەکردووە و بەگوتەی خۆیشی، هێرشکارەکان بە باشی ناناسێت. هاوکات باراش بە رووداوی راگەیاند "ئەوان ئیفادەیان بە پۆلیس داوە و چاوەڕێی راپۆرتی پۆلیس دەکەین."
 
بارش و خێزانەکەی ساڵێکە روویان لە ئەمریکا کردووە و ئێستا نیشتەجێی شاری بێرلینگتنن لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمریکا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سزاکە بۆ ئەو هاونیشتمانییە لە دادگەی کانتەربێری کراون لە شاری کانتەربێری لە رۆژهەڵاتی بەریتانیا دەرکرا

هاونیشتمانییەک لە بەریتانیا بە 2 ساڵ و 3 مانگ زیندانی سزادرا

هاونیشتمانییەک بە ناوی رێبوار حەمەد، دوای ئەوەی بە بەلەم بە شێوەیەکی نایاسایی چووە بەریتانیا دەستگیرکرا و سزای 2 ساڵ و 3 مانگ زیندانی بۆ دەرکرا. رێبوار پێشتر لە ئیتاڵیا بە تاوانی "تیرۆر" سزادرابوو و دوای ئازادکردنی، گەڕایەوە بەریتانیا