بەهەشتی باڵندە کۆچەرییەکان لە ئەلبانیا خەریکە چۆڵ دەبێت

05-04-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
ناوچەی ڤەین لاگۆن لە باکووری ئەلبانیا بە بەهەشتی باڵندە کۆچەرییەکان ناسراوە
ناوچەی ڤەین لاگۆن لە باکووری ئەلبانیا بە بەهەشتی باڵندە کۆچەرییەکان ناسراوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ناوچەی ڤەین لاگۆن لە باکووری ئەلبانیا، پێشتر بە بەهەشتی باڵندە کۆچەرییەکان ناسرابوو، بەڵام ئێستا خەریکە چۆڵ دەبێت. 
 
ساڵانە ملیۆنان باڵندە لە گەشتەکەیاندا لەنێوان کیشوەری ئەفریقا و ئەورووپا لەو ناوچەیەی ئەلبانیا پشوویەکیان دەدا، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و زیادبوونی ژمارەی قرژاڵەکانەوە بەراورد بە پار ژمارەیان 40٪ کەمیکردووە. 
 
کریشنیک تۆنی، بەرپرسی ناوچە پارێزراوەکانی ئەلبانیا دەڵێت، "ڤەین لاگۆن بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زیانی زۆری بەرکەوتووە. دواین ئەنجامی سەرژمێریکردنی باڵندەکان لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵ کەمبوونەوەیەکی زۆری ژمارەی باڵندە کۆچەرییەکان لەو ناوچەیە دەردەخات."
 
بە گوێرەی دوایین توێژینەوەکانی پەیمانگای ماکس پلانکی ئەڵمانی، ساڵانە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە ملیۆنان باڵندەی کۆچەری لەو گەشتەیاندا مردار دەبن. 
 
ئاگیم دەردا، بەرپرسی هەرێمی لە ناوچە پارێزراوەکانی ئەلبانیا ئاماژە بەوە دەکات، "ناتوانین بیرۆکەی ئەوە قبووڵ بکەین کە هیچ لەسەر ئێمە نییە. هەموو تاکێک دەتوانێت کارێک بۆ دوورکەوتنەوە لە پیسبوونی ژینگە، کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمکەرەکان و کاریگەرییە زیانبەخشەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهان بکات."
 
بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نۆ هەزار جۆر باڵندە هەزار و 800 جۆریان بۆ دۆزینەوەی خۆراک و ژینگەی گونجاو کۆچ دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە