نەوجەوانێکی "پەڕگیر" لەلایەن پۆلیسی ئوسترالیاوە کوژرا

05-05-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری پێرتی هەرێمی رۆژئاوای ئوسترالیا، دوای ئەوەی کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک و کەسێکی بریندار کرد، پۆلیس تەقەی لێ کرد و نەوجەوانەکەی کوشت.
 
رۆجەر کووک، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی رۆژئاوای ئوسترالیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا باسی لەوە کرد، نەوجەوانەکە "پەڕگیر" بووە؛ دوای بریندارکردنی کەسێک بە چەقۆ، پەلاماری پۆلیسی داوە و ئەفسەرێک تەقەی لێکردووە و کوشتوویەتی.
 
کووک گوتیشی، "ئاماژەکان پێشانیدەدەن کوڕەکە لەسەر ئینتەرنێت بەو بیرە پەروەردە کرابێت. دەمەوێت دڵنەوایی بە کۆمەڵگە بدەم کە لەم قۆناخەدا وا دەردەکەوێت بە تاک و تەنیا ئەم کارەی کردبێت."
 
کۆڵ بلانچ، کۆمسیاری پۆلیسی هەرێمی رۆژئاوای ئوسترالیا بە رۆژنامەڤانانی گوت، درەنگانی شەویی شەممە، کەسێک لە رەگەزی نێر، پەیوەندیی بە پۆلیسەوە کردبوو و هۆشداریی دابوو "کاری تووندوتیژی" دەکات، بەڵام ناو و ناونیشانی خۆی نەگوتبوو.
 
چەند خوولەکێک دوای ئەوە، پەیوەندییەکی دیکەی تەلەفۆنی بە پۆلیسەوە کرابوو و ئاگادار کرابوونەوە کە "کەسێک لە رەگەزی نێر چەقۆیەکی بەدەستەوەیە و لە شوێنێکی وەستاندنی ئۆتۆمبێل دەسووڕێتەوە" لە گەڕەکی ویڵێتن لە باشووری شاری پێرت.
 
کۆمسیاری پۆلیسی شارەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە کامێرای پۆلیسەوە دەردەکەوێت کە نەوجەوانەکە فەرمانەکانی پۆلیسی رەتکردووەتەوە و رازی نەبووە چەقۆکەی دابنێت.
 
پۆلیس دوو جار دەمانچەی کارەبایی لێدابوو، بەڵام "هەردوو جارەکە کاریگەریی پێویستی نەبوو. نەوجەوانەکە بەردەوام بوو لە نزیکبوونەوە لە ئەفسەری سێیەم کە دەمانچەی پێبوو و گوللـەیەکی تەقاند و نەوجەوانەکەی بریندار کرد."
 
دوای ماوەیەک، هەر ئەو شەوە، نەوجەوانەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست