ترەمپ: رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتن لەبارەی غەززە بکرێت

05-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا "رێککەوتنێک لەبارەی غەززە بکرێت."
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەنێو فڕۆکەی سەرۆکایەتیدا سەبارەت بەوەی ئایا گەشبینە بە گەیشتنە ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، ترەمپ گوتی، "زۆر گەشبینم." گوتیشی، "دۆخەکە رۆژ دوای رۆژ لە گۆڕاندایە."
 
سەبارەت بە ئامادەیی حەماس بۆ دانوستاندن لەبارەی پێشنیازی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، ترەمپ گوتی، "ئەوە باشە. من لەم بارەیەوە ئاگادار نەکراومەتەوە. دەبێت ئەمە جێبەجێ بکەین، دەبێت شتێک لەبارەی غەززەوە بکەین."
 
بزووتنەوەی حەماس شەوی رابردوو رایگەیاند، "بەوپەڕی جیدیبوونەوە" ئامادەیە "دەستبەجێ" بچێتە نێو دانوستاندنەکانەوە لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی پێشنیازی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل لە غەززە.
 
بزووتنەوەکە لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "گفتوگۆی نێوخۆیی و گفتوگۆ لەگەڵ گرووپ و هێزە فەلەستینییەکان لەبارەی دوایین پێشنیازی نێوەندگیران بۆ راگرتنی دەستدرێژییەکان بۆسەر گەلی فەلەستین لە غەززە تەواو بوون."
 
حەماس هەروەها رایگەیاند، "وەڵامەکەی رادەستی برا نێوەندگیرەکان کردووە" و جەختیشی کردووەتەوە، وەڵامەکەی "ئەرێنی بووە."
 
راگەیێندراوەکەی حەماس پێش سەردانێکی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دێت کە بڕیارە سەردانی واشنتن بکات و رۆژی دووشەممە لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە.
 
ترەمپ گوشار لە هەردوولا دەکات بۆئەوەی جەنگ بوەستێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.