لە یەمەن 200 بووک و زاوا بەیەکەوە ئاهەنگی پێکهێنانی هاوژینییان رێکخست

05-08-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
ئاهەنگی بووکگواستنەوەکە.
ئاهەنگی بووکگواستنەوەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئاهەنگێکی بەکۆمەڵدا لە یەمەن 200 بووک و زاوا بەیەکەوە ئاهەنگی پێکهێنانی ژیانی هاوژینییان رێکخست.
 
ئاهەنگەکە رۆژی هەینی، 4ـی ئابی 2023 لە پارێزگای تەعز و لەلایەن رێکخراوە مرۆییەکانەوە رێکخرا. 
 
لە ئاهەنگەکەدا زیاتر لە 200 بووک و زاوا لە پارێزگاکانی حودەیدییە و تەعز بەشداربوون و بەشێک لە بووک و زاواکانیش لەو خێزانانە بوون کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی شەڕی نێوخۆی ئەو وڵاتەوە ئاوارە بوون. 
 
بەگوتەی رێکخەرانی، ئامانج لە ئاهەنگەکە "ئاسانکردنی پڕۆسەی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و یارمەتیدانی گەنجانە بۆ ئەوەی ژیانی هاوژینی پێکبهێنن".
 
یەمەن بە یەکێک لە وڵاتە هەژارەکانی جیهان و هەژارترین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، بەجۆرێک داهاتی ساڵانەی تاک لەو وڵاتە تەنیا 2,213 دۆلاری ئەمریکییە، لەکاتێکدا لە سعودیەی دراوسێی داهاتی ساڵانەی تاک 23,274 دۆلار ئەمریکییە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە