رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی گوشاری خۆپیشاندەران و چوونە نێو کۆشکەکەیەوە، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکار کێشایەوە و بەرەو هیندستان هەڵات.
رۆژی دووشەممە 05-08-2024 شێخ حەسینە، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش بەهۆی گرژیی خۆپیشاندانەکانەوە دەستی لەکار کێشایەوە و بە فڕۆکەیەکی سەربازی بەرەو هیندستان هەڵات. هەزاران خۆپیشاندەر چوونەتە نێو کۆشکی سەرۆکوەزیرانەوە.
خۆپیشاندانەکانی بەنگلادیش بە درێژکراوەی ئەو خۆپیشاندانە دادەندرێت کە نێوەڕاستی تەممووزی ئەم ساڵ دەستیان پێکرد، ئەو کات داوای گۆڕینی سیستمی کۆتایان بۆ پێدانی دەرفەتی کارکردن بە خەڵک دەکرد.

لە رۆژی یەکشەممەوە لە خۆپێشاندانەکانی بەنگلادیش دا، 94 کەس کوژراون کە 14یان کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بوون. لە دەستپێکی خۆپیشاندانەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم 300 کەس کوژراون.
خۆپیشاندەرانی بەنگلادیش بە گشتی بەسەر دوو بەرە دابەشبوون، لایەنێک لە دژی حکومەتە داوای نەهێشتنی گەندەڵی و دەرفەتی کاری یەکسان دەکات؛ لایەنێکی دیکەش پشتگیری لە حکومەت دەکات و رووبەڕوویان دەبنەوە، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانیش بڵاوە بە هەردوولایان دەکەن.
چەندین خۆپیشاندەر بە ئاڵای بەنگلادیشەوە، لەسەر تانکێک لە شەقامەکانی داکای پایتەخت سەمایان دەکرد و ئاهەنگیان دەگێڕا.
واقر زەمان، جەنەرال لە سوپای بەنگلادیش رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامێک بۆ گەلی بەنگلادیش بڵاو دەکاتەوە.

ساجیب وازید جۆی، کوڕی شێخ حەسینە کە نیشتەجێی ئەمریکایە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامێکی ئاراستەی دایکی کرد و نووسی: "کاری تۆ بریتییە لە پاراستنی خەڵک و وڵاتەکەمان، هەروەها دەستگرتن بە دەستووری وڵاتەوە؛ بۆیە رێگە مەدە هیچ حکومەتێکی هەڵنەبژێردراو بۆ چرکەیەکیش بێتە شوێنت."
شێخ حەسینە لە ساڵی 2009ـەوە سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیشە و کانوونی دووەمی ئەم ساڵ بۆ جاری شەشەم بۆ هەمان پۆست هەڵبژێردرایەوە. حکومەتەکەی حەسینە لەلایەن گرووپەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ بەوە تۆمەتبار دەکرێت، کە دامەزراوە حکومییەکان قۆستراونەتەوە و بۆ مەبەستی دیکە بەکاردەهێنرێن و لە دژی ئۆپۆزسیۆنن.
بەگوێرەی میدیای بەنگلادیش، لانیکەم 400 هەزار کەس چوونەتە سەر شەقام و لە دژی حکومەتی خانمە سەرۆکوەزیرانەکە خۆپیشاندان دەکەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ