رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن سەردانی 21 وڵاتی جیهان نەکەن کە زۆرینەیان لە کیشوەری ئاسیا و ئەفریقان.
رۆژی سێشەممە، 5ـی ئابی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە، داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن سەردانی ئەو وڵاتانە نەکەن کە بە مەترسیدار دادەنرێن.
بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، عێراق، ئێران، ئەفغانستان، لوبنان، کۆریای باکوور، رووسیا، سووریا و یەمەن لەو وڵاتانەی ئاسیان کە نابێت سەردانیان بکرێت.
لە کیشووەری ئەورووپا هەریەک لە وڵاتانی بێلارووس و ئۆکراینا هەن. یەکێکیان ڤەنزوێللایە لە ئەمریکای باشوور.
لە کیشووەری ئەفریقاش هەریەک لە وڵاتانی بورکینا فاسۆ، بورما، کۆماری ئەفریقای نێوەڕاست، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، لیبیا، مالی، سۆماڵ، سوودانی باشوور و سوودان هەن. هایتیش لە کیشوەری ئەمریکای باکوور نابێت لەلایەن هاووڵاتییە ئەمریکیەکانەوە سەردانی بکرێت.
بە گوێرەی ئاماری فەرمی حکومەتی ئەمریکا، لە ساڵی 2024 دا 107 ملیۆن و 713 هەزار و 681 گەشت لە وڵاتەکەیانەوە بۆ دەرەوە کراون، ئەمە 9.2٪ لە پێرار و 108٪ لە ساڵی 2019 زیاترە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ