وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: دەبێت بۆردوومانکردنی غەززە رابگیرێ

05-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، پێویستە ئیسرائیل بۆردوومانکردنی غەززە رابگرێ بۆ ئەوەی حەماس بتوانێ بارمتەکان ئازاد بکات.
 
رۆژی یەکشەممە 05-10-2025 روبیۆ لە بەرنامەی "Face the Nation"ـی کەناڵی CBS Newsی وڵاتەکەی گوتی: "پێم وایە ئیسرائیلییەکان و هەمووان دان بەوەدا دەنێن کە ناتوانرێ لەژێر بۆردووماندا بارمتەکان ئازاد بکرێن، بۆیە دەبێ هێرشەکان بوەستن. ناکرێ لەنێوەڕاستی پرۆسەکەدا شەڕ بەردەوام بێ."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، پەیامنێرێک لە ترەمپی پرسی: "ئایا بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رازییە هێرشی سەر غەززە رابگرێ؟" ترەمپ بە "بەڵێ" وەڵامی دایەوە.
 
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ئیسرائیل و حەماس لە میسر کۆببنەوە. نەتەنیاهوو چاوی لەوەیە "بەمزووانە" بارمتەکان ئازاد بکرێن.
 
روبیۆ لە هەڤپەیڤینێکی دیکەدا بە کەناڵی NBC گوت: "چەند ئاڵنگارییەکی لۆجیستی هەن کە پێویستە چارەسەر بکرێن، ئەمەش بۆ ئەوەی رێگەی ئازادکردنی بارمتەکان خۆشتر بێت."
 
روبیۆ باسی لەوە کرد، ئامانجە درێژخایەنەکان "قورستر" دەبن، بەتایبەت بەڕێوەبردنی غەززە و چەککردنی بزووتنەوەکە [حەماس].
 
روبیۆ گوتی: "ناتوانیت لە سێ رۆژدا پێکهاتەیەکی حکومەت لە غەززە دابمەزرێنیت کە حەماسی تێدا نەبێت، واتە کاتی دەوێ."
 
لەسەر وازهێنانی حەماس، ترەمپ گوتی، چاوەڕێ دەکات بزانێت ئایا "بەمزووانە" حەماس پابەندی ئاشتی دەبێت یان نا. سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کرد: "ئەگەر حەماس واز لە دەسەڵات نەهێنێت، بەتەواوی دەسڕدرێتەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: باوکێکە لەبەردەم هۆڵی 'لینچ ئارینا' لە شاری پاوتاکێت لە ویلایەتی رۆد ئایلەند باوەش بە کوڕەکەیدا دەکات، دوای رووداوی تەقەکردنەکە

لە یارییەکی هۆکی لە ئەمریکا سێ کەس کوژران

لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی هۆکیی لە ویلایەتی رۆد ئایلەندی ئەمریکا تەقە کرا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.