خۆپێشاندەرانی فەرەنسا داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە دەکەن

05-11-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
   
هەزاران هاووڵاتی لە فەرەنسا لە گۆڕەپانی کۆماریی شاری پاریس خۆپێشاندانیان کرد و ناڕەزاییان دەربڕی دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە. خۆپێشاندەران داوای راگەیاندنی ئاگربەست لە جەنگی نێوان گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و سوپای ئیسرائیل دەکەن.
 
ژان میلانشۆ، دامەزرێنەری پارتی (فەرەنسا ناچەمێتەوە) دەڵێت، "گرنگترین، کاریگەرترین و پێویستترین شت ئاگربەستە. لە هەر 30 چرکەدا بۆمبێک دەکەوێتە خوارەوە. ئەوە تۆقێنەرترین کۆمەڵکوژییە کە لەلایەن بەڕێز نەتەنیاهووەوە ئەنجام دەدرێت."
 
نزیکەی 19 هەزار کەس، لە پیر و گەنجی پاریس بەشداریی خۆپێشاندانەکەیان کرد. بە بەرزکردنەوەی وێنەی منداڵان و گوتنەوەی درووشم، ئاماژەیان بە گەورەیی ژمارەی قوربانیانی جەنگەکە دەکرد. بەشێکیان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای فەلەستینیش پشتگیریی خۆیان بۆ کەرتی غەززە دەردەبڕی.
 
یەسا، خۆپێشاندەر دەڵێت، "ئەمەی ئێستا روودەدات تۆقێنەرە. ئەوە رۆژی 7ی تشرینی یەکەم دەستیپێنەکرد؛ لەڕاستیدا، ئەمە شەڕێکە کە 75 ساڵە بەردەوامە."
 
لەدوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل، زیاد لە جارێکە خۆپێشاندان لە شاری پاریس بۆ راگرتنی دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.