ئۆباما: ئەو داگیرکارییەی بەسەر خەڵکی فەلەستین سەپێنراوە بەرگەی ناگیرێت

05-11-2023
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

باراک ئۆباما، سەرکۆنەی شەڕەکەی غەززە و ئیسرائیلی کرد و گوتی، ئەو کێشە قووڵ و مێژووییە دووبارە سەریهەڵداوە.  هەروەها رەخنەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان گرت و رایگەیاند "ئەوان کێشەکەیان گەورەتر کردووە".
 
رۆژی یەکشەممە، 5-11-2023، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکی رادیۆیی لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس و گرووپە چەکدارەکانی غەززە رایگەیاند، "ئەگەر دەتەوێت کێشەکە چارەسەربکەیت، دەبێت هەموو راستییەکان باس بکەیت، دەبێت دان بەوەدا بنێیت کە دەستی کەس خاوێن نییە و تا راددەیەک هەموومان بەشداریین لەو کێشەیە."
 
سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، داوای لە بەرپرسان کرد کاتێک باسی ئەو شەڕە و قوربانییان دەکەن، هەوڵبدەن هاوسەنگییەک رابگرن.
 
ئۆباما باسی ئەوەشی کرد کە ئەو کێشەیە مێژوویەکی دوور و قووڵی هەیە و دیسان سەریهەڵداوەتەوە. "ئەگەر بمانەوێت هەنگاوێک بەرەو چارەسەر بڕۆینە پێش، دەبێت هەموومان دان بە خودی کێشەکەدا بنێین".
 
ئۆباما گوتی، "ئەوەی حەماس کردی ترسناک بوو، هیچ پاساوێکی نەبوو. هەروەها، ئەو داگیرکارییەی کە بەسەر خەڵکی فەلەستین سەپێنراوە و ئەوەی ئێستا بەسەریان دێت، بەرگەی ناگیرێت."
 
بەپێی ئۆباما، پرسیارە وەڵامنەدراوەکە ئەوەیە، "چی بکەین تا نەهێڵین منداڵان بمرن؟"
 
ئۆباما باسی جووەکانی ئەو ناوچەیە و پێشێلکارییەکانی بەرامبەریان کرد و گوتی، "راستییەکی دیکە هەیە، خەڵکی جوو مێژوویەکیان هەیە. زۆرجار ئێمە گوێمان لەو چیرۆکانە دەبێت کە وەک هەڵمەتێک دژی جووەکان کراوە. ئەوەی ئێستا هەیە، خەڵکێکی زۆر دەکوژرێن بێئەوەی هیچ پەیوەندییەکیان بەو کردەوەیەی حەماسەوە هەبێت."
 
ئۆباما هەروەها رەخنەیەکی زۆری لەو کەسانە گرت کە خۆیان وەک "چالاکڤان" لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەناسێنن و هەرکەسە و پشتگیریی لایەنێک دەکات بێئەوەی کەس گوێ لەوەی دیکە بگرێت، بە قسەی ئۆباما، "تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کێشە و دابەشکارییەکانیان قووڵتر کردووەتەوە". 
 
پێشتر لە 23-10-2023، ئۆباما رایگەیاندبوو، "ئەوەی ئیسرائیل دەیکات وەک بڕینی ئاو و خۆراک، نەوەیەکی رەقتر و سەرسەختتری فەلەستینییەکان دروستدەکات، هەروەها پاڵپشتیی نێودەوڵەتیی بۆ ئیسرائیل لاواز دەکات."
 
لەماوەی ساڵانی سەرۆکایەتیی ئۆباماشدا چەند جارێک کێشە لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل دروستبوو، بەڵام هەرزوو ئۆباما داوای لە ئیسرائیل کرد، "دان بەخۆتاندا بگرن،" هەروەها رایگەیاند، "ئیسرائیل مافی بەرگریی لەخۆکردنی هەیە."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.