دوایین راپرسییەکان: ترەمپ لە زۆربەی ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان لەپێش هاریسە

05-11-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوایین راپرسییەکان دەریدەخەن کە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان زۆربەی خاڵەکانی ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە. ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان حەوت ویلایەتن و براوەیان دەبێتە 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا.
 
ئەمڕۆ لە ئەمریکا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوەدەچێت و دوایین راپرسییش کە کۆکراوەی کۆمەڵێک راپرسیی متمانەپێکراوی نێو ئەمریکایە دەریدەخات، ترەمپ لە 7 ویلایەتی خۆڵەمێشییەکان، دەنگی پێنجیان لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.
 
ئەوەی دەبێت بیزانیت
 
لە ئەمریکا 50 ویلایەت هەن؛ هەر ویلایەتێک کۆمەڵێک کەس لەخۆدەگرن کە پێیان دەگوترێت کۆمەڵەی هەڵبژاردن (electoral college) و بۆ ئاسان تێگەیشتن ئێمە (خاڵ) بەکاردەهێنین.
 
بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی هەر ویلایەتێک، خاڵ دادەنرێت. هەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا 538 خاڵیان هەیە. بۆ نموونە، کالیفۆرنیا 54 خاڵی هەیە و زۆرترینە، ئەوەش لەبەرئەوەی ژمارەی دانیشتووانی زۆرترینە و 38 ملیۆن و 970 هەزار کەس لەو ویلایەتە دەژین.
 
ویلایەتی وایۆمینگ تەنیا 3 خاڵی هەیە، چونکە دانیشتووانەکەی 580 هەزار و 202 کەسە.
 
بۆ نموونە، دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا 5 ملیۆن دەنگ دەهێنێت و کامالا هاریس 5 ملیۆن و 1 دەنگ دەهێنێت. لەو کاتەدا کامالا هاریس سەرجەم 54 خاڵەکە دەباتەوە و دۆناڵد ترەمپیش هیچ دەنگێک نابات. ئەمەش درووشمی هەڵبژاردنی ئەمریکایە کە دەڵێت، "براوە هەموو خاڵەکان دەباتەوە."
 
بەگوێرەی راپرسییەکان، لە ویلایەتە یەکلاییبووەکان ترەمپ 219 خاڵ و هاریسیش 211 خاڵی مسۆگەر کردووە و لە بەشێکی ئەو ویلایەتانە تەنانەت بانگەشەی هەڵبژاردنیش نەبوو.
 
هەموو شەڕەکە لە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان کە 97 خاڵیان هەیە.
 
ترەمپ پێویستە 51 خاڵی دیکە بەدەستبهێنێت و هاریسیش 59 خاڵ، ئینجا گرنگ نییە لە کام ویلایەت بۆئەوەی هەر کامێکیان ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.
 
ئەگەر ترەمپ 270 خاڵ و هاریس 269 خاڵ بەدەستبهێنێت، ئەوا هەر ترەمپ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا؛ پێچەوانەکەیشی راستە.
 
ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان بریتین لە ئەریزۆنا، نیڤادا، ویسکۆنسن، میشیگن، پێنسلڤانیا، کارۆلاینای باکوور و جۆرجیا.
 
ئەریزۆنا 11 خاڵ، نیڤادا 6 خاڵ، ویسکۆنسن 10 خاڵ، میشیگن 15 خاڵ، پێنسلڤانیا 19 خاڵ، کارۆلاینای باکوور 16 خاڵ و جۆرجیا 16 خاڵیان لەسەرە؛ واتە ئەو ویلایەتانە پێکەوە 97 خاڵیان هەیە.
 
بەگوێرەی راپرسییەکان، ترەمپ لە هەریەکە لە ویلایەتەکانی ئاریزۆنا، نیڤادا، پێنسلڤانیا، کارۆلاینای باکوور و جۆرجیا براوە دەبێت. ئەگەر ئەوە رووبدات، 68 خاڵ لەو ویلایەتە خۆڵەمێشییانە  بەدەستدەهێنێت، بەوەش ترەمپ دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.
 
بەگوێرەی راپرسییەکان، هاریس لە ویسکۆنسن و میشیگن براوە دەبێت کە پێکەوە 25 خاڵیان هەیە، بەڵام ئەوە بەس نییە بۆئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.
 
پێنسلڤانیا بە گرنگترین ویلایەتی خۆڵەمێشییەکان دادەنرێت. ترەمپ لە هەڵبژاردنی 2016 بە جیاوازیی 1 خاڵ ویلایەتەکەی بردەوە، بەڵام بە هەمان خاڵ لە هەڵبژاردنی 2020 ویلایەتەکەی دۆڕاند.
 
کارۆلاینانی باکوور لە هەڵبژاردنی 2008ـەوە دەنگی بە بەربژێری دیموکراتەکان نەداوە.
 
ئەنجامی دوایین راپرسی لە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان بەم شێوەیە:
 
دوایین راپرسی لە ئەریزۆنا: ترەمپ 49.1%ی دەنگەکان؛ هاریس 47.7%ی دەنگەکان
دوایین راپرسی لە نیڤادا: ترەمپ 48.2%ی دەنگەکان؛ هاریس 47.6%ی دەنگەکان
دوایین راپرسی لە ویسکۆنسن: ترەمپ 48.2%ی دەنگەکان؛ هاریس 48.6%ی دەنگەکان
دوایین راپرسی لە میشیگن: ترەمپ 47.8%ی دەنگەکان؛ هاریس 48.3%ی دەنگەکان
دوایین راپرسی لە پێنسلڤانیا: ترەمپ 48.5%ی دەنگەکان؛ هاریس 48.1%ی دەنگەکان
دوایین راپرسی لە کارۆلاینای باکوور: ترەمپ 48.7%ی دەنگەکان؛ هاریس 47.5%ی دەنگەکان
دوایین راپرسی لە جۆرجیا: ترەمپ 49.7%ی دەنگەکان؛ هاریس 47.8%ی دەنگەکان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.