کچێکی کورد دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی شارێکی ئەمریکا

05-11-2025
دیار کوردە @diyarkurda
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ویلایەتی واشنتن، نارین بڕیار، کە کچێکی کوردی – ئەمریکییە، توانیوویەتی سەرکەوتن بەسەر رکابەرەکەیدا لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانیی شاری بێڵڤیو بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی ئەو شارە.
 
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، نارین توانیویەتی زیاتر لە 51٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و بەسەر رکابەرەکەیدا سەربکەوێت کە نزیکەی 48٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
شارەوانیی بێڵڤیو سێیەم گەورەترین شارەوانیی ناوچەی سیاتڵە لە ویلایەتی واشنتن، بەپێی سەرژمێری 2020، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 151 هەزار و 800 کەس دەبێت.
 
شارەکە بەیەکێک لە شارە ئابووری و تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکا ناسراوە و ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی بواری تەکنەلۆژی لەو شارەن، لە نێویاندا پەیسەر ئینک، تی مۆبڵ و هەروەها ڤاڵڤ، هاوکات کۆمپانیای ئەمازۆنیش لە ساڵی 1994 لەلایەن جێف بیزۆس لەم شارە دامەزراوە.
 
نارین لە ئەمریکا لە ویلایەتی تەکساز، لە دایک و باوکێکی هەڵەبجەیی و سلێمانی لەدایکبووە، لە زانکۆی بۆستن خوێندنی باڵای تەواو کردووە و ئێستا دانیشتووی شاری بێلڤیووە لە ویلایەتی واشنتن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست