رووداو - هەولێر
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە بەندەری پیرال لە ئەمریکا، دوو کارمەندی پێنتاگۆن کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکێک لە ئەندامانی بۆردی کەشتییەکی سەربازی ئەمریکا لە بەندەری پیرال تەقە لە چەند کارمەندێکی کەشتییەکە دەکات و دوو کەسیان دەکوژێت.
لە رووداوەکەدا بەدەر لە کوژرانی دووکەس، کەسێکی دیکەش برینداربووەو دواتریش تەقەکەرەکە خۆی کوشتووە.
قوربانیانی رووداوەکە کارمەندی مەدەنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن بوونە و لەبەندەرەکە کاریان کردووە.
تاوەکو ئێستا ناسنامەی بکوژ و کوژراوەکان ئاشکرا نەکراوە، هاوکات هۆکاری رووداوکەش روون نییە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش لەو بارەوە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ