پێنج کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بێسەروشوێن بوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیاریی باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، رایدەگەیێنێت کە پێنج کۆچبەر، لەنێویاندا منداڵێک، رۆژی چوارشەممە، دوای گەشتێکی پڕ مەترسی لە توونسەوە بەرەو دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا، لە دەریای نێوەڕاستدا بێسەروشوێن بوون.
 
کۆمیسیارەکە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێزی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا توانیویەتی 45 کۆچبەری دیکە رزگار بکات، کە لە هەمان بەلەمدا بوون. ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەکە لە بارودۆخێکی سەختدا کراوە و رزگارکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ کەناراوە سەلامەتەکان.
 
فلیپۆ ئونگارۆ، گوتەبێژی کۆمسیاریای باڵای کاروباری پەنابەران لە ئیتاڵیا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، لەنێو رزگارکراوەکاندا 25 منداڵی بێسەرپەرشت هەبوون. ئاماژەی بەوەشکرد، تیمێکی تایبەتی کۆمیسیارەکە لە کاتی گەیشتنی کۆچبەرەکان بۆ یارمەتیدانیان ئامادە بوون.
 
هاوکات رێکخراوی منداڵپارێز (Save the Children) لقی ئیتاڵیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند، "کارەساتێکی دیکە" لە رێڕەوی نێوەڕاستی دەریای ناوەڕاست روویداوە، کە بە "یەکێک لە کوشندەترین و مەترسیدارترین رێڕەوەکانی کۆچ لە جیهاندا" وەسفی کرد. 
 
رێکخراوەکە رایگەیاند: "بەپێی گوتەی سەرەتایی رزگاربووان کە شەوی رابردوو لە بەندەری لامپێدوسا دابەزین، پێنج کەس بێسەروشوێنن، کە یەکێکیان منداڵە."
 
بەگوێرەی میدیای ئیتاڵی، کۆچبەرە رزگاربووەکان، کە بە رەچەڵەک خەڵکی وڵاتانی گامبیا، سیرالیۆن، مالی، سێنیگال، گوینیا و کۆتدڤوار بوون، بە بەرپرسانی پاسەوانی کەناراوەکانیان راگەیاندووە گەشتەکەیان بە بەلەمێکی ئاسنی بچووکی حەوت مەتری لە بەندەری سەفاقسی توونسەوە دەستپێکردووە.
 
لە ماوەی هەفتەی نێوان 24 بۆ 30ـی تشرینی دووەمدا، 75 کۆچبەر بە بەلەم گەیشتوونەتە باشووری ئیتاڵیا. ئامارەکان دەریدەخەن کە تاوەکو ئێستا لەم ساڵدا، 63 هەزار و 86 کۆچبەر گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە، کە نزیکە لە ئاماری هەمان ماوەی پار. 
 
بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی ئەم ساڵ گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، خەڵکی بەنگلادیشن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئۆپن ئەی ئای

ئۆپن ئەی ئای سەنتەرێکی پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد لە ئوسترالیا دادەمەزرێنێت

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، کە بە پەرەپێدەری ChatGPT ناسراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئوسترالیی بۆ بەڕێوەبردنی سەنتەری داتا، رێککەوتنێکی گەورەیان بە بەهای 4.6 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد لە شاری سیدنی واژۆ کرد.