بە ئامادەبوونی ترەمپ لە واشنتن رێککەوتنی ئاشتیی کۆنگۆ و رواندا واژۆ کرا

05-12-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکەکانی کۆنگۆ و رواندا کرد و ستایشی "ئازایەتییان"ـی کرد لە بەرامبەر واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی. 
 
دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت لەرێگەی ئەم رێککەوتنەوە دەستی ئەمریکا بە کانزاکانی ئەو ناوچەیە بگات و هاوکات خۆیشی لە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نزیک بکاتەوە.
 
سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە میوانداریی فیلێکس چیسیکێدی، سەرۆکی کۆنگۆ و پۆڵ کاگامێ، سەرۆکی رواندای کرد. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە واژۆکردنی رێککەوتنێکە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ خوێناوییەکانی رۆژهەڵاتی کۆنگۆ.
 
خاڵێکی دیکەی گرنگی رێککەوتنەکە بۆ ئەمریکا، بریتییە لە مسۆگەرکردنی دەستگەیشتنی حکومەت و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە کانزا گرنگ و دەگمەنەکانی ئەو ناوچەیەی ئەفریقا.
 
ئەم دەستکەوتە هەلێکی دیکە دەداتە ترەمپ تاوەکو لەسەر ئاستی جیهان خۆی وەک "رێککەوتنکارێکی بێوێنە" و نێوەندگیرێکی بەتوانا لە قەیرانە جیهانییەکاندا دەربخات. چاودێران دەڵێن، ترەمپ دەیەوێت بەم هەنگاوانە بیسەلمێنێت کە شایستەی وەرگرتنی "خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە"، ئەو خەڵاتەی کە سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام بە ئاشکرا ئارەزووی خۆی بۆ وەرگرتنی نیشان داوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

مەزڵووم عەبدی لە میونشنەوە پەیامێک بۆ رەوەندی کوردی دەنێرێت و سوپاسی پشتگیرییەکانیان دەکات

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ رەوەندی کوردی لە وڵاتانی ئەورووپا نارد و تێیدا سوپاسی هەڵوێستە نیشتمانییەکانیانی کرد لە پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە سووریا.