بە درۆن هێرش کرایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتیی ڤەنزوێلا

دوێنێ کاژێر 09:11
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای چەند کاژێرێک لە سوێندخواردنی سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا، بە ژمارەیەک درۆن هێرش کرایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە و هێزە ئەمنییەکانیش بە تەقە وەڵامیان دانەوە. کۆشکی سپیش بێئاگایی خۆی لە هێرشەکە نیشان دا.
 
شەوی دووشەممە بە کاتی ڤەنزوێلا (بەرەبەیانیی سێشەممە بەکاتی هەولێر)، لە شاری کاراکاس ژمارەیەک درۆن بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتیی ڤەنزوێلا (میرافلۆرێس)ـدا فڕین.
 
بە گوتەی شایەتحاڵەکان، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە درۆنەکان کردووە و هێرشەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە. هاوکات سەرچاوەیەکی حکومەتی ڤەنزوێلا رایگەیاند، دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
 
هێرشە درۆنییەکان هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە؛ رۆژی دووشەممە دێڵسی رۆدریگێز، وەک سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا سوێندی یاسایی خوارد.
 
لە یەکەم کاردانەوەشدا بەرپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەوە نییە، بەڵام لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن.
 
ئاڵۆزییەکانی کاراکاس دوای ئەوە دێن کە رۆژی شەممەی رابردوو، ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە و نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوژینەکەی دەستگیر کرد.
 
دوێنێ دووشەممە، خولی یەکەمی دادگاییەکەیان لە دادگایەکی شاری نیویۆرک بەڕێوەچوو؛ مادورۆ رەتیکردەوە هیچ تاوانێکی کردبێت و سووربوونی خۆی لەسەر مانەوەی وەکو سەرۆکی ڤەنزوێلا نیشاندا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

کۆشکی سپی: ترەمپ بژاردەی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی گرینلاند تاوتوێ دەکات

کۆشکی سپی رۆژی سێشەممە رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی چەند بژاردەیەک دەکات، لەنێویاندا کردەی سەربازیی بۆ کۆنترۆڵکردنی گرینلاند؛ ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان و دانیمارکیش هۆشداریی دەدات کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانیی ناتۆ