رووداو دیجیتاڵ
سیناتۆرێکی ئەمریکی دەڵێ، گەشبینە بە داهاتووی سووریا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتە نوێیەکەیدا، بەڵام جەختی کردەوە کە مەرجی سەرەکی بریتییە لە "لەخۆگرتنی هەموو پێکهاتەکان،" بەتایبەت کورد و مەسیحی و دروزەکان.
رۆژی سێشەممە 06-01-2026 سیناتۆری ئەمریکی ئەنگوس کینگ لە لێدوانێکدا بۆ دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن رایگەیاند، "من گەشبینم بە داهاتووی سووریا و ئەوەی کە حکومەتی نوێ مەودای دەسەڵاتی خۆی فراوان دەکات."
سیناتۆر کینگ پەیامێکی روونی ئاراستەی دیمەشق کرد سەبارەت بە فرەپێکهاتەیی و گوتی، "هیوادارم ئەوان بتوانن گرووپە جیاوازەکانی نێو وڵاتەکە لەخۆبگرن، لەوانەش کورد، دروز، کریستیان و عەلەوییەکان."
بە گوتەی سیناتۆرە ئەمریکییەکە، ئەگەر حکومەتەکە هەموو پێکهاتەکان بەشداری پێبکات، ئەوا "بە ئومێدەوە لە داهاتوویەکی ئەرێنی بۆ سووریا دەڕوانێت."
دەقی قسەکانی ئەنگوس کینگ، سیناتۆری ئەمریکا بۆ رووداو:
من گەشبینم بە داهاتووی سووریا و ئەوەی کە حکومەتی نوێ، مەودای دەسەڵاتی خۆی فراوان دەکات. هیوادارم ئەوان بتوانن گرووپە جیاوازەکانی نێو وڵاتەکە لەخۆبگرن، لەوانەش کورد، دروز، کریستیان و عەلەوییەکان. بە ئومێدەوە لە داهاتوویەکی ئەرێنی بۆ سووریا دەڕوانم. هەر ئەوەندەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ