چین دەستکاریی سیستەمی هەڵبژاردنی هۆنگ کۆنگ دەکات

06-03-2021
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی چین پلانێكی تایبەت بە هەڵبژاردنە گشتییەکانی هۆنگ کۆنگ خستەڕوو تێیدا تایبەتمەندی بەربژێرانی هەڵبژاردنەکانی هۆنگ کۆنگ دیاریدەکات.
 
لە کۆبوونەوەی کۆنگرێسی نیشتمانیی گەلی چین کە پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە یاسای نوێ تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی هۆنگ کۆنگ دەرکراون ووانگ چین، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، ئەو پشێوی و کێشانەی کە لە کۆمەڵگەی هۆنگ کۆنگدا روودەدەن ئاماژەیەکن لەسەر بوونی کەموکورتی لە سیستەمی هەڵبژاردنەکانی هۆنگ کۆنگ و پێویستە گۆڕانکای لەو سیستەمەدا بکرێن بە جۆرێك کە کەسانی نیشتمانپەروەر دەسەڵاتبگرنە دەست.
 
ووانگ چین هۆشداریدا لە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری هۆنگ کۆنگ و رایگەیاند، چین بە تووندی و یەکلاییکەرەوە وەڵامی هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی دەداتەوە.
 
لە تەممووزی 1997دا بەریتانیا بە فەرمی وەک هێزێكی داگیرکار لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ کشایەوە و لەو کاتەوە لەلایەن ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنەوە بەڕێوەدەبرێت کە دەسەڵاتەکەی بە شێوەیەکی دیموکراسی و لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە دیاریدەکرێت.
 
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چین هەوڵیداوە دەسەڵاتی سیاسی خۆی بەسەر هەرێمەکە بسەپێنێت و لەدوا هەنگاویدا یاسایەکی تایبەت بەناوی یاسای "پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی هۆنگ کۆنگ" دەرکرد کە رێگە بە دەستگیرکردنی هەر کەسێک دەدات گومانی هەڕەشەکردن لە ئەمنییەتی چینی لێدەکرێت.
 
یاساکە رووبەڕووی رەخنەی تووندی چالاکڤانانی سیڤیلی هۆنگ کۆنگ و هەروەها وڵاتانی رۆژئاوا بووەوە و بە لەناوبردنی دیموکراسی  و چەسپاندنی سیستەمی سەرکوتکاری پارتی کۆمەنیستی چین، ناویانبرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا