لە پیۆنگیانگ ماراسۆنی نێودەوڵەتی کرا؛ دوو هاووڵاتیی کۆریای باکوور براوە بوون

06-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆریای باکوور ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی کرا. دوو هاووڵاتیی ئەو وڵاتە یەکەم بوون. 
 
ماراسۆنەکە ساڵانەیە، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا لە ساڵی 2019 دوایین جار کرا و دووبارە نەکرایەوە تا ئەم ساڵ. 
 
رۆژی یەکشەممە، سەدان کەس لە 31ـەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی پیۆنگیانگدا بەشدار بوون. 
 
براوەی کێبڕكێی پیاوان و ژنان هەردووکیان خەڵکی کۆریای باکوور بوون. 
 
لە نێو پیاواندا، براوەی یەکەم بە 2 کاژێر و 12 خولەک و 11 چرکە گەیشتە هێڵی کۆتایی. 
 
لە کێبڕکێی ژنانیش، براوەکە بە 2 کاژێر و 25 خوولەک و 50 چرکە تەواویکرد. 
 
کۆمپانیایەکی گەشتیاری کە دەیان ساڵ ئەزموونی هەیە لە گواستنەوەی گەشتیاران بۆ کۆریای باکوور، رایگەیاند، 200 راکەری پیشەگەری لە وڵاتانی دیکەوە بە فڕۆکە بردووەتە پیۆنگیانگ. 
 
میدیای فەرمیی کۆریای باکوور رایگەیاند، وەرزشڤانانی چین، رۆمانیا، مەغریب و ئەسیوپیا لە کێبڕكێکەدا بەشداربوون. 
 
ماراسۆنی پیۆنگیانگ لە یاریگەی کیم ئیل سونگ لە نێوەڕاستی شارەکە دەستپێدەکات و یەک گەڕ بە نێو شارەکەدا دەسووڕێتەوە. 
 
لە ساڵی 2014، بۆ یەکەمین جار رێکخەرانی ماراسۆنەکە رێگەیاندا خەڵک لە دەرەوە تێیدا بەشداربن و لەو کاتەوە بووەتە بازرگانییەکی گەورە بۆ کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار. 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا