فرێدریش مێرتس بووە راوێژکاری ئەڵمانیا

06-05-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا فرێدریش مێرتس، بەربژێری هاوپەیمانێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی کریستیان سۆسیال CDU/CSU و سۆسیال دیموکراتی وەک راوێژکاری نوێی وڵاتەکە هەڵبژارد.
 
رۆژی سێشەممە، شەشی ئایاری 2025، پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بۆ هەڵبژاردنی راوێژکاری نوێی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، بەڵام مێرتس لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێ و پرۆسەکە چووە گەڕی دووەم. 
 
لە گەڕی دووەمی دەنگداندا مێرتس بە دەنگی 325 پەرلەمانتار لەکۆی 630 پەرلەمانتار بووە راوێژکار و 289 پەرلەمانتاریش بە نەخێر دەنگیان دا. 
 
مێرتس پێویستی بە 316 دەنگ بوو، بەڵام لە گەڕی یەکەمدا توانی تەنیا 310 دەنگ بەدەستبهێنێت و 307 ئەندامیش دژی دەنگیان دا. 
 
یەکەمجارە لە مێژووی ئەڵمانیادا بەربژێری ئەو لایەنانەی حکومەت پێکدەهێنن لە گەڕی یەکەمدا دەنگی پێویست نەهێنێت و پڕۆسەکەی بچێتە گەڕی دووەم. 
 
هاوپەیمانێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی کریستیان سۆسیال CDU/CSU لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموکرات خاوەنی 328 کورسین، واتە 12 پەرلەمانتاریان زیاترە لەوەی پێویست بوو بۆ ئەوەی مێرتسی تەمەن 69 ساڵ وەک راوێژکار هەڵبژێردرێ، بەڵام لە گەڕی یەکەمدا 16 لە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانێتییەکە دەنگیان پێنەدا. 
 
چاوەڕێ دەکرێ هەر ئەمشەو ئۆلاف شوڵتز و مێرتس لەرێوڕەسمێکدا ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بکەن و پاشانیش سەرجەم ئەندامانی کابینە نوێیەکەی حکومەتی ئەڵمانیا سوێندی یاسایی بخۆن و دەستبەکاربن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.