جیهان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی لەگەڵ مارک کارنێ، سەرۆکوەزیرانی نوێی کەندا. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپییەوە رایگەیاند، بەهۆی زنجیرە هێرشەکانیانەوە بۆسەر حووسییەکان لە یەمەن، ئەو گرووپەیان لاواز کردووە و "حووسییەکان رازی بوون بەوەی هێرشەکانیان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان رابگرن." هاوکات دەشڵێت، پێش سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، "راگەیێندراوێکی گرنگ"ی دەبێت
رۆژی سێشەممە 6ی ئاداری 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا کۆبووەوە و پێش کۆبوونەوەکە، ترەمپ دەربارەی چەندین پرسی گەرمی جیهان قسەی کرد.
لەبارەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لەگەڵ کەنەدا، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەگەر کەنەدا ببێتە 51ـەمین ویلایەتی ئەمریکا، ئەوا هاوسەرگیرییەکی نایاب دەبێت،" بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ترەمپ رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کەنەدا لە داهاتوودا هەرچۆنێک بێت، "ئەو حەز دەکات" رێککەوتنێکی نوێی بازرگانییان هەبێت، "لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا خاڵە سەختەکان تاوتوێ دەکەم."
بەڵام هەر دوای تەواوکردنی قسەکانی ترەمپ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا راستەوخۆ وەڵامی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و گوتی، "کەنەدا بۆ فرۆشتن نییە."
سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای ئەمریکا بۆسەر حووسییەکان، ترەمپ رایگەیاند، حووسییەکان "رازی بوون هێرشەکانیان بۆسەر کەشتییەکان رابگرن،" بەبێ ئەوەی ترەمپ هیچ وردەکارییەک لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.

هەر لەوبارەیەوە ترەمپ گوتی، "حووسییەکان رایانگەیاندووە، چیدی نایانەوێت شەڕ بکەن. ئێمەش رێز لەو بڕیارە دەگرین و بۆردوومانەکان رادەگرین، ئەوان خۆیان بەدەستەوە داوە."
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ، سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات و لەوبارەیەوە گوتی، پێش ئەوەی هەفتەی داهاتوو سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات، "راگەیاندنێکی زۆر زۆر گەورەمان دەبێت، ئەوەندە گەورەیە، دەگاتە لووتکە. هیچتان لەبارەیەوە پێناڵێم، ئەوەندە نەبێت شتێکی زۆر ئەرێنییە،" بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی زیاتر بدات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ