ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی باکووری کۆسۆڤۆ دەکەن

06-06-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرانی یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا داوا لە کۆسۆڤۆ دەکەن، دۆخی باکووری وڵاتەکەی ئارامبکاتەوە دوای ئەوەی کە گرژیی لەگەڵ پێکهاتەی سربیدا دروستبوو و بووە هۆی برینداربوونی 30 سەربازی هێزی ئاشتیپارێزی ناتۆ و 50 کەسی سڤیل. 
 
میرۆسلاڤ لایجاک، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا و گابرێل ئیسکۆبار، نوێنەری ئەمریکا بۆ دانوستاندنەکانی کۆسۆڤۆ و سربیا، رۆژی دووشەممە گەیشتنە شاری پریستینا و لەگەڵ ئەلبین کورتی سەرۆکوەزیرانی کۆسۆڤۆ کۆبوونەوە.
 
ئەوان داوایان لە کورتی کرد دۆخی باکووری وڵاتەکەی ئارامبکاتەوە و هەڵبژاردنێکی نوێ لەوێ بکات و سەرنجی لەسەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ سربیا بێت، کە یەکێتیی ئەوروپا نێوەندگیرییان دەکات.
 
پارتی لیستی سربسکای سربی رایگەیاندووە، بەشداری لە هەڵبژاردنی نوێی شارەوانییەکان دەکات، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە پێویستە سەرەتا حکومەت هێزی پۆلیسی تایبەت لە باکووری کۆسۆڤۆ بکشێنێتەوە و لە بری ئەوە، هێزێک لە پێکهاتەی سربی دابمەزرێنێت، کە زۆرینەی ئەو ناوچەیەن. 
 
هەفتەیەک گرژی لە خۆپێشاندانی دانیشتووانە بە رەچەلەک سربییەکان دروستبوو، لە ئەنجامدا 30 سەربازی ناتۆ برینداربوون، کە 11یان ئیتاڵی و 19دەیان هەنگاری بوون و سەرووی 50 خۆپێشاندەریش برینداربوون. دوای برینداربوونی سەربازەکانی، ناتۆ رایگەیاند، 700 سەربازی دیکە رەوانەی باکووری کۆسۆڤۆ دەکەن.
 
نزیکەی 500 ئەندامی لیوای 65ـی پیادەی تورکیا لە باکووری کۆسۆڤۆ جێگیرکران.
 
سربیا و کۆسۆڤۆی پارێزگای پێشووی، دەیان ساڵە ناکۆکییان لەنێواندا هەیە. ساڵی 2008 کۆسۆڤۆ سەربەخۆیی راگەیاند. بێلگراد رەتیدەکاتەوە دانی پێدا بنێت. 
 
تووندوتیژییەکانی نزیک سنوورە هاوبەشەکانیان، ترسی نوێبوونەوەی ململانێی نەوەدەکانی سەدەی رابردووی لە کۆسۆڤۆ وروژاندووە، کە زیاتر لە 10 هەزار کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.