ئێف 16 فڕۆکەیەک لەسەر یاریگەی گۆڵفەکەی ترەمپ دووردەخاتەوە

06-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سوپای ئەمریکا رایدەگەیێنێت، فڕۆکەیەکی شەڕکەری جۆری ئێف 16 رێگری لە فڕۆکەیەکی سڤیل کردووە کە چوبووە ئاسمانی یاریگەیەکی گۆڵفی سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتێکدا بە شێوەیەکی کاتی فڕین بە ئاسمانی یاریگەکەدا قەدەخەکرابوو.
 
سوپاکە ئاماژە بەوە دەکات، فڕۆکە ئێف 16ـەکە لە فڕۆکە سڤیلەکە نزیکبووەتەوە و تاوەکو دەرەوەی ئاسمانی یاریگەی گۆڵفەکە یاوەری کردووە. 
 
یاریگەکە دەکەوێتە شاری بێدمینستەر لە ویلایەتی نیوجێرزی. فەرماندەیی باکووری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا دەڵێت، ئەمە پێنجەم جارە سنووری یاریگەکە پێشێل دەکرێت. 
 
فەرماندەییەکە باس لەوە دەکات، فڕۆکە شەڕکەرەکە بۆ ئەوەی هۆشداری بە فڕۆکەوانی فڕۆکە سڤیلەکە بدات، لێی نزیکبووەتەوە و بە شێوەیەکی سەلامەت تاوەکو دەرەوەی ناوچەکە لەگەڵی رۆیشتووە. 
 
کۆشکی سپی هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر رووداوەکە نەبووە. 
 
فەرماندەیی باکووری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا، ژمارەیەک رووداوی دیکەی هاوشێوە دروست بوون و داوای لە فڕۆکەوانەکان کرد، ئاگاداری رێنماییەکان بن پێش ئەوەی بە سنووری ئەو ناوچەیەدا بفڕن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردەکە 19ـی ئەم مانگە کۆدەبێتەوە

بۆردی ئاشتیی ترەمپ بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە کۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی 19ی ئەم مانگە، "بۆردی ئاشتی" بۆ چارەسەری پرسی غەززە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بکات. کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر کۆکردنەوەی هاوکارییە داراییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە، ئەوەش دوای بانگێشتنامەیەکی فەرمیی کۆشکی سپی بۆ 26 وڵاتی جیهان.