لە ئوسترالیا باوکێک و پێنج منداڵی لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا گیانیان لەدەستدا

06-08-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوورگەیەکی ئوسترالیا ئاگر لە خانوویەک کەوتەوە، بەوهۆیەوە باوکێک و پێنج منداڵی گیانیان لەدەستدا و دایکی منداڵەکانیش بە سووکی بریندار بووە. هەروەها ئاگرەکە دوو خانووی دیکەیشی سووتاندووە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوونە.
 
رۆژی یەکشەممە، 6ـی تەممووزی 2023، ئاگر لە ماڵێکی دوورگەیەکی نزیک شاری بریزبێنی ئوسترالیا کەوتەوە، لە ئەنجامدا باوکێک و پێنج منداڵی ئەو ماڵە گیانیان لەدەستدا و ژنی ماڵەکەش بە سووکی بریندار بوو، بەڵام پۆلیس دەڵێت، دایکەکە کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە، لە دۆخێکی ناهەموار دایە. 
 
گوتەبێژی پۆلیسی شاری بریزبێن لە ئوسترالیا رایگەیاند، "خانووەکە بە تەواوەتی سووتاوە" و دوو خانووی دیکەش بەهۆی ئەو ئاگرەوە سووتاون. دەشڵێت، باوکەکە تەمەنی 34 ساڵە و منداڵەکانیش تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ 11 ساڵان بووە. 
 
گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی ئەو ئاگرەوە دوو خانووی دیکەیش سووتاون، لە ئەنجامدا شەش کەس بریندار بوونە. گوتیشی، هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.