لەمەودوا بە هاوکاریی ژیریی دەستکرد شووتی بکڕە؛ یارمەتیت دەدات 'باشترین' هەڵبژێریت

06-08-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە گەرمەی هاویندا، یەکێک لە چێژە خۆشەکان بریتییە لە قاشکردنی شووتییەکی سوور و شیرین، بەڵام هەڵبژاردنی ئەو شووتییە بێخەوشە، هەمیشە کارێکی ئاسان نەبووە و زیاتر هونەرێک بووە کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە گواستراوەتەوە. 
 
بەڵام ئێستا لە بولگاریا، تەکنەلۆژیا هاتووەتە نێو بابەتەکە، ئەپڵیکەیشنێکی ژیریی دەستکرد یارمەتیت دەدات باشترین شووتی هەڵبژێریت.
 
ئەم داهێنانە نوێیە مشتومڕێکی گەرمی لەنێوان لایەنگرانی تەکنەلۆژیا و نەریتخوازەکان دروست کردووە.
 
ئەپڵیکەیشنەکە، بەناوی (Melon Aid)، کە لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان دادەبەزێنرێت، میکانیزمێکی سادەی هەیە. بەکارهێنەر تەنیا پێویستە کامێرای مۆبایلەکەی روو لە شووتییەکە بکات. بەرنامەکە دەستبەجێ وێنەی شووتییەکە دەگرێت و شیکاری بۆ رەنگ، شێوە، قەبارە و تەنانەت ئەو هێڵانەی لەسەر توێکڵەکەیەتی، دەکات. 
 
دواتر، بە بەراوردکردنی ئەم زانیارییانە لەگەڵ بنکەیەکی داتای گەورەدا کە پڕە لە وێنەی هەزاران شووتیی پێگەیشتوو و کاڵ، ئەنجامێکی خێرا دەدات بە بەکارهێنەر: "ئەمەیان باشە" یان "واز لەمە بهێنە."
 
لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەکارهێنەرە گەنجەکان بە پەرۆشەوە ڤیدیۆی خۆیان بڵاودەکەنەوە کە تێیدا ئەپەکە تاقیدەکەنەوە و شانازی بەوەوە دەکەن کە تەکنەلۆژیا یارمەتیدەرە لە کارێکی وا سادەی رۆژانەدا.
 
ئەوان دەڵێن: "هەستێکی سەیرە شووتییەک بە مۆبایلەکەم هەڵبژێرم. بەڵام ئەمە واقیعی ئێستایە. لە جیاتی ئەوەی بە پەنجە لە شووتییەکە بدەیت، ئێستا دەتوانیت تەنیا لە شاشەی مۆبایلەکەت بدەیت. 
 
بەڵام نەوەی کۆن هەر بەردەوامن بە بەکارهێنانی رێگە کۆن و کلاسیکەکان بۆ هەڵبژاردنی شووتی کە لە رابردوودا بەسەرکەوتوویی تاقیکراونەتەوە و باوترین رێگەش بریتییە لە "لێدان". دەنگێکی زوڵاڵ و بۆش نیشانەی شووتییەکی ئاودار و پێگەیشتووە، لە کاتێکدا دەنگێکی کپ و گڕ نیشانەی ئەوەیە کە یان کاڵە یان پووکاوەتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بە گوژمەی 901 ملیار دۆلار پەسند کرد و رەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپی کرد؛ پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.