پیاوێکی نەمسایی ریکۆردی مانەوە لەنێو سەهۆڵ دەشکێنێت

06-09-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق @SahiraSdiq
نیشانەکردن نەمسا ریکۆرد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پیاوێکی نەمسایی بۆ ماوەی دوو کاژێر و 30 خولەک و 57 چرکە لەنێو بۆکسێکی پڕ لە سەهۆڵ دەمێنێتەوە و ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات.
 
جۆزێف کۆیبێرلی تەمەن 42 ساڵە، تەنیا شۆرتێکی مەلەوانی لەپێ کردووە و لەنێو بۆکسێکی پڕ لە بەفر کە تا سەر شانەکانی بە بەفر داپۆشراوە دانیشتووە.

 

ریکۆردی پێشووش هەر بەدەست خۆیەوە بوو و ساڵی 2019 بە مانەوەی لەنێو سەهۆڵ بۆ ماوەی دوو کاژێر و هەشت خولەک و 47 چرکە بەدەستیهێنابوو.
 
 
ژمارەیەک خەڵک لە گۆڕەپانی سەرەکی شاری مێڵکی نەمسا بینەری بوون. جۆزێف دوای دەرچونی لە بوتڵی سەهۆڵەکە  گوتی"ئێستا هەستێکی زۆر خۆشە، پێش هەموو شتێک  تیشکی خۆر و گەرما  هەستێکی خۆشم پێدەدات" .
 

جۆزێف کۆیبێرلی کە دوای هاتنە دەرەوەی لەنێو سەهۆڵەکە یەکەم شت خواردی ئایس کرێم بوو گوتی، یەکەم شت کە پێویستە گەرم ببێتەوە ، ئەوە قاچەکانیەتی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە