یەکێتیی ئەوروپا ئینستاگرام بە 405 ملیۆن یۆرۆ سزا دەدات

06-09-2022
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنی ئیرلەندا بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکان رایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی بە 405 ملیۆن یۆرۆ سزاداوە، ئەویش بەهۆی کەمتەرخەمی بووە لە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی ئەو نەوجەوانانەی تۆڕەکە بەکاردەهێنن. 
 
لەبارەی سزاکەوە، یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوە داوە، لە بڕیارەکەیان پاشگەز نابنەوە و ئەم هەفتەیە وردەکارییەکانی سزاکە بڵاودەکەنەوە. 
 
ئەم سزایەی کۆمیسیۆنی ئیرلەندا بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکان کە لە ساڵی 2018 دامەزراوە گەورەترین سزایە، کە بەسەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی لە سنووری یەکێتیی ئەوروپا سەپێندرابێت.
 
کۆمیسیۆنی ئیرلەندا بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکان، بریکاری یەکێتیی ئەوروپایە بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بارەگا سەرەکییەکەی لە ئیرلەندایە. 
 
ئەم سزایە لە دوای ئەوە هات کە لە کۆتاییەکانی 2020 کۆمیسیۆنەکە لێکۆڵینەوەی لەسەر ئاستی پاراستنی زانیاریی بەکاربەران کرد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە تایبەتی بۆ نەوجەوانان، چونکە ئینستاگرام رێگە بە هەموو کەسێک دەدات کە تەمەنی 13 ساڵ بێت هەژمار دروست بکات. 
 
ئەو کەلێنەی لە ئینستاگرام هەیە بریتییە لەوەی کە نەجەوانان بە ئاسانی دەتوانن تایبەتمەندی هەژمارەکەیان بگۆڕن بۆ ئاستی "پرۆفێشناڵ." ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو هەژمارانە ببنە گشتی و بینینیان بۆ هەموو کەسێک بەردەست دەبێت.
 
کۆمپانیا بێتا رایگەیاندووە، تانە لە بڕیارەکە دەدەن، چونکە لێکۆڵینەوەکانی کۆمیسیۆنەکە پشتی بە هەندێک تایبەتمەندی بەستووە کە زیاتر لە ساڵێکە گۆڕدراون. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."