پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا لە دۆسڵدۆرفەوە گوێ لە داواکاریی کورد و کەمینەکانی سووریا دەگرێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
میوانداریی کوردانی رۆژئاوا، عەلەوی، درووز و کریستیانەکانی سووریا بۆ پەرلەمانی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان لە قۆناخی "دوای ئەسەد"
میوانداریی کوردانی رۆژئاوا، عەلەوی، درووز و کریستیانەکانی سووریا بۆ پەرلەمانی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان لە قۆناخی "دوای ئەسەد"
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پەرلەمانی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا، خانمە پەرلەمانتارێک میوانداریی کوردانی رۆژئاوا، عەلەوی، درووز و مەسیحییەکانی سووریای کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان لە قۆناخی "دوای ئەسەد."
 
پەرلەمانتار گۆنوڵ ئەلەنجە لە فراکسیۆنی پارتی سەوز، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی (نووبهار)ی کوردانی رۆژئاوا، پانێڵێکی تایبەتی بۆ تاوتوێکردنی هیوا، داواکاری و چاوەڕوانییەکانی رەوەندی سووری لە ئەڵمانیا سازکرد.
 
نیگەرانی لە "مەرکەزییەت"
 
بەشێک لە بەشداربووان نیگەرانیی خۆیان لە شێوازی حوکمڕانیی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دەربڕی. سامر فەهد، چالاکڤانی دیاری درووزەکان و نیشتەجێی ئەڵمانیا، سەرسوڕمانی خۆی لە سیاسەتی نوێی دیمەشق نیشاندا.
 
سامر فەهد بە رووداوی گوت، "پێشتر جۆرێک لە بەڕێوەبردن و ئیدارەی سەربەخۆمان هەبووە، بەڵام ئێستا دەسەڵاتدارانی نوێ داوای ناوەندێتی (مەرکەزییەت) دەکەن."
 
"پاراستنی کەمینەکان ئامانجی هاوبەشە"
 
گۆنوڵ ئەلەنجە، کە بە رەچەڵەک خەڵکی تورکیایە، ئامانجی لە بەشداریکردنی لەو کۆبوونەوەیە گوێگرتن بوو لە نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی سەر بە پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا.
 
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی سەوز گوتی، "بە بڕوای من، زۆر گرنگە لە تاراوگە گرووپە جیاوازە نەتەوەییەکان کۆبکەینەوە و پشتیوانییان بکەین، چونکە هەموویان بەرژەوەندییەکی هاوبەشیان هەیە، ئەویش پاراستنی کەمینەکانە. من دەمەوێت ئەو بەرژەوەندییە بپارێزم، گرنگ نییە لە ئەڵمانیا بن یان لە سووریا. ئێمە بەردەوام دەمانەوێت لە ئاستی جیهانیدا بیر بکەینەوە و لە ئاستی خۆجێییدا کار بکەین."
 
کورد: هاوکارییەکان بە مەرج بن
 
بەپێی زانیارییەکان، کوردانی رۆژئاوا زۆرینەی ئامادەبووانی پانێڵەکە بوون. میدیا دهێر، چالاکڤانی کوردی رۆژئاوا لە پانێڵەکەدا داوای کرد حکومەتی ئەڵمانیا بە چاوی کراوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات.
 
میدیا دهێر رایگەیاند، دەبێت ئەڵمانیا "بە مەرج" هاوکاریی حکومەتی نوێی سووریا بکات و دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکان لەبەرچاو بگرێت.
 
بێهیوایی لە دەسەڵاتی نوێ
 
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی پەیامنێری رووداو، هیواکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی ئەو وڵاتە روو لە کزییە، هەر بۆیە دەیانەوێت لە دەرەوەی وڵات و لەڕێگەی ناوەندە سیاسییەکانی ئەورووپاوە دەنگی خۆیان بۆ پاراستنی مافی هاونەتەوەکانیان بەرز بکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."