پۆلیسی ئوسترالیا: لە رووداوەکەی سیدنی 12 کەس کوژراون، لەنێویاندا هێرشکارێک

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئوسترالیا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردن لە ئاهەنگێکی جووەکاندا لە ناوچەی بۆندی بیچی سیدنی، 12 کەس کوژراون و 20ی دیکەش برینداربوون. یەکێک لە کوژراوەکان، هێرشکارێک بووە.

پۆلیس رووداوەکەی بە "تیرۆرستی" ناو برد، بەڵام رایگەیاند کە ناسنامەی هێرشکارەکان ئاشکرا ناکەن. 

پۆلیسی ئوسترالیا پێشتر رایگەیاندبوو کە 2 کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیر کراون. بەڵام دواتر لە راستکردنەوەیەکدا روونیکردەوە کە یەکێک لە هێرشکارەکان کوژراوە و ئەوەی دیکەیان بە سەختی بریندار بووە.

شایەتحاڵێک بەناوی تیمۆسی برانت کۆڵز، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، دوو کەس بە جلی رەشەوە بە تفەنگ تەقەیان کردووە و ژمارەیەک کەسیان بریندار کردووە.

 
ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا هێرشەکەی بە "تۆقێنەر" ناوبرد و رایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان "بۆ رزگارکردنی ژیانی خەڵک لە شوێنەکەن."

بەگوێرەی میدیاکان، دەنگی نزیکەی 50 گولـلە لە شوێنی رووداوەکە بیستراوە. ئەندامێکی کۆمەڵگەی جووەکان بە میدیای ئیسرائیلی گوت، تەقەکردنەکە لە ئاهەنگێکی جەژنی هانۆکادا بووە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی جووەکانی ئوسترالیا گوتی، رووداوەکە "تراجیدییە، بەڵام شتێکی تەواو چاوەڕوانکراو بوو."

رۆبەرت گریگۆری بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، "حکومەتەکەی ئەلبانیز چەندین جار ئاگادار کرایەوە، بەڵام شکستی هێنا لەوەی هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی جووەکان بنێت."

تاوەکو ئێستا ناسنامەی تەقەکەرەکان و پاڵنەری هێرشەکەیان ئاشکرا نەکراوە.
 

هاوکات ئەنجوومەنی نیشتمانیی پێشنوێژەکانی ئوسترالیا لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و بە "تۆقێنەر" ناوی برد.

رێکخراوە ئیسلامییەکە دەڵێت، "بە دڵ و هۆش و نزا لەگەڵ قوربانییان، کەسوکاریان و هەموو ئەوانەداین کە ئەم هێرشە ناخهەژێنە کاری تێکردوون." دەشڵێت، "ئەمە ئەو ساتەیە کە دەبێت هەموو ئوسترالییەکان، لەنێویاندا موسڵمانانی ئوسترالیا، پێکەوە یەکگرتوو و هاوسۆز بن."

جێرمی لیبلەر، سەرۆکی فیدراسیۆنی زایۆنیستی ئوسترالیا بە میدیای ئیسرائیلی راگەیاند، "کۆمەڵگەی جووەکان تووشی شۆک بوون. دوو هەزار ئەندامی کۆمەڵگەکەمان ئاهەنگی هانۆکایان دەگێڕا و پێکەوە مۆمی یەکەمیان لە بۆندی بیچ داگیرساندبوو."

بۆندی بیچ دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سیدنی و بەناوبانگترین کەناری ئوستراڵیایە. رۆژانە چەندین کەس بۆ شەپۆلسواری و مەلەکردن سەردانی دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

میوانداریی کوردانی رۆژئاوا، عەلەوی، درووز و کریستیانەکانی سووریا بۆ پەرلەمانی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان لە قۆناخی "دوای ئەسەد"

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا لە دۆسڵدۆرفەوە گوێ لە داواکاریی کورد و کەمینەکانی سووریا دەگرێت

لە پەرلەمانی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا، خانمە پەرلەمانتارێک میوانداریی کوردانی رۆژئاوا، عەلەوی، درووز و مەسیحییەکانی سووریای کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان لە قۆناخی "دوای ئەسەد."