پێنج کۆنگرێسمان بۆ بایدن: نەوتی ئێران بە ناوی نەوتی عێراقەوە دەفرۆشرێت

06-09-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ژمارەیەک ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن و نیگەرانیی خۆیان لەبارەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق دەردەبڕن و دەڵێن، بەرپرسانی عێراق نەوتی ئێران بەناوی نەوتی عێراقەوە دەفرۆشن.
 
رۆژی چوارشەممە 4ـی ئەیلوولی 2024، پێنج کۆنگرێسمانی ئەمریکا کە هەرپێنجیان ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکان نامەیەکیان ئاراستەی بایدن کرد. لە نامەکەیاندا داوا لە بایدن دەکەن رێگە بە سەردانی وەزیری نەوتی عێراق نەدات تاوەکو لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە دەکرێت، کە ئاراستەی کراون. 
 
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی 31ـی ئابی ئەم ساڵ، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند، سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە 10 کێڵگەی نەوتی عێراقدا بکەن.  
 
پێنج کۆنگرێسمانەکە لە نامەکەدا ئاماژە بە تێوەگلانی حەییان عەبدولغەنی و بەرپرسانی دیکەی عێراقی لە تێکەڵکردنی نەوتی ئێران بە عێراق و ساخکردنەوەی دەکەن و داواش دەکەن بایدن لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بکات. 
 
کۆنگرێسمانەکان نیگەرانی خۆیان لەبارەی ئەو راپۆرتانە دەردەبڕن کە ئاماژە بەوە دەکەن، "سێکتەری نەوتی عێراق بووە بە ئامرازێک بۆ پارەدارکردنی گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران و سوپای پاسدارانی ئێران".
 
ئەو پێنج ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەیان بە راپۆرتێکی پەیمانگەی واشنتن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک کردووە کە ئاماژە بەوە دەکات، گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە نزیکن لە ئێران لەگەڵ سوپای پاسداران ساڵانە یەک ملیار دۆلاریان لەو رێگەیەوە دەستدەکەوێت.
 
هەر لە نامەکەیەیاندا کۆنگرێسمانەکان دەڵێن، نەوتی ئێران تێکەڵ بە نەوتی عێراق دەکرێت و لەلایەن هێزە نزیکەکانی ئێران بەقاچاخ دەبردێت و دەشڵێن، "پێدەچێت بەرپرسانی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) و وەزارەتی گواستنەوە ئاگادار بن و تێوەگلابن".
 
ئەندامەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پەیامەکەیان بۆ بایدن ئاماژەیان بەوە کردووە، هەموو ئەو شتانە لەکاتێکدا روودەدەن کە "بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا بە داخراوی ماوەتەوە و وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە ئەو بۆرییە بکاتەوە کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەیە".
 
لە نامەکەدا داوا لە بایدن کراوە پێداچوونەوە بەو تۆمەتانە بکات کە ئاراستەی بەرپرسە عێراقییەکان کراون. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گرتووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا و فەرەنسا بەدوای 'تۆڕێکی قاچاخچیی کوردی' دا دەگەڕێن؛ 13 کەسیان دەستگیرکردووە

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی بەدوای ئەو قاچاخچییانەوەن کە بە "تۆڕێکی کوردی عێراقی' ناساندوونی. 500 پۆلیسی ئەڵمانی و 20ی فەرەنسی لە دوو ویلایەتی ئەڵمانیا بەسەر 15 ماڵ و 10 کۆگایان داداوە و 13 کەسیان دەستگیرکردووە.