رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی یەکێتیی نێودەوڵەتیی پەیوەندییە تەلەکۆمییەکان کە ئاژانسێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەرزترین رێژەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بەرامبەر ژمارەی دانیشتووان، لە وڵاتانی کەنداوە و کەمترینی لە کۆریای باکوور و وڵاتانی کیشوەری ئەفریقایە.
ئامارەکان نیشانی دەدەن کە 67.6٪ی دانیشتووانی جیهان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن.
لە عێراق و باشووری کوردستان، 81.7٪ی دانیشتووان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، بەڵام لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان رێژەکە زۆر لەوە کەمترە؛ تەنیا 34.7٪یان ئینتەرنێتیان هەیە.
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رێژەکە 79.6٪ و لە تورکیا و باکووری کوردستانیش 87.3٪ـە.
بە گوێرەی داتای ئاژانسەکە، 10 وڵاتی یەکەم کە زۆرترین دانیشتووانیان ئینتەرنێتیان هەیە، ئەمانەن:
بەحرێن: 100٪
سعودیە: 100٪
ئیمارات: 100٪
ئایسلاند: 99.8٪
دانیمارک: 99.8٪
کوێت: 99.7٪
قەتەر: 99.7٪
مۆناکۆ: 99.1٪
بڕوونی: 99٪
نەرویج: 99٪
ئەو وڵاتانەیشی کە کەمترین کەمترین دانیشتووانی ئینتەرنێتیان دەست دەکەوێت، ئەمانەن:
کۆریای باکوور: 0٪
کۆماری ئەفریقای نێوەڕاست: 7.51٪
ئۆگەندا: 8.95٪
سوودانی باشوور: 9.27٪
بوڕووندی: 11.1٪
چاد: 13.2٪
یەمەن: 13.8٪
زامبیا: 15٪
ئەسیوپیا: 16.7٪
بورکینا فاسۆ: 17٪
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ