توێژینەوەیەک: تاوەکو ساڵی 2030، 45٪ی خانمان سەڵت و بێ منداڵ دەبن

06-10-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
ئەم رەوتە نوێیە، جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ نەوەکانی پێشوودا هەیە.
ئەم رەوتە نوێیە، جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ نەوەکانی پێشوودا هەیە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی دامەزراوەی "مۆرگن ستانلی"، پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2030، 45٪ی ئەو ژنانەی تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 44 ساڵیدایە، سەڵت و بێ منداڵ بن.
 
ئەمە دەریدەخات کە گۆڕانی گەورە لە شێوازی ژیان و ئامانجی ژنانی تەمەنی کارکردندا دروستبووە و کارە گرنگ و لەپێشینەکانیان گۆڕاون. 
 
رۆژ لە دوای رۆژ، ژمارەی ئەو ژنانە زیاد دەبێت کە زیاتر بایەخ بەوە دەدەن لە پیشە و کارەکانیاندا بەرەوپێش بچن، پۆستی باڵاتر و مووچەی بەرزتر یان بڕوانامەی باڵاتر بەدەست بێنن، لە بری ئەوەی گرنگی بە پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و منداڵخستنەوە بدەن. 
 
ئەم رەوتە نوێیە، جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ نەوەکانی پێشوودا هەیە. 
 
پێشتر پێکهێنانی خێزان لە تەمەنی بیستەکاندا شتێکی باو بوو. 
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە، ژنانی ئەمڕۆ نەک هەر لە رووی داراییەوە سەربەخۆترن، بەڵکو بە ئەگەری زیاترەوە، بەشێکیان بە ویستی خۆیان بە سەڵتی دەمێننەوە، دایکایەتی دوادەخەن، یان تەنانەت بە تەواوی واز لە هیوای بوون بە دایک بهێنن.
 
چاوەڕوان دەکرێت ئەم پەرەسەندنە کۆمەڵایەتییە کاریگەریی بەرفراوانی ئابووری و کولتووریی هەبێت. 
 
لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتری ژنان رۆڵی کۆکردنەوەی داهات دەگێڕن، هەروەها بەشێکی زۆری بەکاربەران پێکدێنن، ئەگەری زۆرە داواکاری بۆ سیاسەتی دادپەروەرانە لە شوێنی کاردا، وەک کاتی گونجاوی کارکردن و یەکسانیی مووچە، زیاتر بێت.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ فراوانبوونی ئەم توێژە دیمۆگرافییە، کاریگەرییەکەشی لەسەر هەموو شتێک، لە ستراتیجی کۆمپانیاکانەوە تا سیاسەتی گشتی، زیاد دەکات.
 
سەرچاوە: مۆرگن ستانلی، راپۆرتی "سەرهەڵدانی ئابووریی ژنان (SHEconomy)"
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا