سەرکەوتنی ترەمپ ئەورووپییەکانی دابەشکردووە

06-11-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە هەرێمی براندنبەرگ پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ترەمپ کرد و هۆشداریشی دا. 
 
ئانالینە بەربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ گوتی "بۆ من، بۆ ئێمە روونە کە ئێمەی ئەورووپی پێویستە ئێستا پێشبینی بەرپرسیاریێتی زیاتر بۆ پاراستنی ئەمنیەتمان بکەین. ئەمڕۆ، سبەی و رۆژانی دواتر پێویستە لەپێناو خۆمان و منداڵەکانمان ئەوە بکەین." 
 
دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ وەکو سەرکەوتنی خۆی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند. ئەو لە شوباتی ئەمساڵدا هۆشداریی دابوو لەوەی هەر ئەندامێکی ناتۆ و وڵاتانی رۆژئاوا خەرجی سەربازییان نەگەیێننە 2٪ـی کۆی بەرهەمی ناوخۆییان، بەرگرییان لێناکات. 
 
تاوەکو تەممووزی ئەمساڵیش لە 32 ئەندامەکەی هاوپەیمانییەکە، تەنیا 23ـیان ئەو مەرجەیان جێبەجێکردبوو. 
 
پۆڵەندا هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکراینا و ئەویش پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد و هۆشداریی دا. 
 
رادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا:  "لە پەیوەندی بەردەوام دام لەگەڵ بەرپرسە ئەمنیەکانی تیمی ترەمپ، بەڵام پێویستە وڵاتانی ئەورووپا بەپەلە بەرپرسیاریێتی زیاتر بەرامبەر پاراستنی ئەمنیەتی هەڵگرێت، ئەویش بە زیادکردنی خەرجی بەرگریی و بڕیاری پەیوەست بە کۆچبەرانەوە." 
 
ئەگەر یەک ئەندامی ناتۆ دڵخۆش بێت بە سەرکەوتنی ترەمپ ئەوا هەنگاریایە. 
 
ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا گوتی "دەڵێم ئەمە سەرکەوتنێکی ژیرانە بوو. یەکێک بوو لە گەورەترین گەڕانەوەکان لە مێژووی سیاسیی رۆژئاوادا. هەڕەشەیان لە ترەمپ کرد بەوەی بیخەنە زیندان، دەستیان بەسەر سامانەکەیدا گرت، هەوڵیاندا بیکوژن و هەموو میدیای ئەمریکا دژی بوو بەڵام ئەو سەرکەوت." 
 
کۆی بەرهەمی ناوخۆیی ساڵانەی وڵاتانی ناتۆ زیاتر لە 45 تریلیۆن دۆلارە؛ نزیکەی تریلیۆنێک و 470 ملیار دۆلار بۆ کەرتی سەربازی تەرخان دەکەن؛ لە سەرووی هەموویانەوە بە ریزبەندی: پۆڵەندا سەرووی 4%، ئیستۆنیا و ئەمریکا و لاتڤیا و یۆنان لە 3%ـی بودجەیان بۆ خەرجیی سەربازییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئۆکراینا و رووسیا

بە دەستپێشخەریی ترەمپ؛ ئاگربەستی سێ رۆژە لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا راگەیێندرا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنێکی سێ رۆژەی بۆ راگرتنی شەڕ لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا راگەیاند. رێککەوتنەکە کە لەسەر داوای راستەوخۆی ترەمپ بووە، ئاڵوگۆڕی دوو هەزار زیندانیی هەردوولا لەخۆدەگرێ و سەرۆکی ئەمریکا هیوادارە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.