فەرمی؛ کازاخستان دەچێتە نێو رێککەوتنی ئەبراهامەوە

06-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کازاخستان بە فەرمی رایگەیاند کە دەچێتە نێو رێککەوتنەکانی ئەبراهام بۆ راگەیاندنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل. 
 
واژۆکردنی ئەو رێککەوتنانە لەلایەن وڵاتەکەی ئاسیای نێوەڕاستەوە، زیاتر هەنگاوێکی هێماییە، چونکە لە بنەڕەتدا پەیوەندیی دیپلۆماسیی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە. 
 
حکومەتی کازاخستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بەشداربوونی چاوەڕوانکراومان لە رێککەوتنەکانی ئەبراهام، بەردەوامبوونێکی سرووشتی و لۆجیکیی رێچکەی سیاسەتی دەرەوەی کازاخستانە، کە لەسەر بنەمای گفتوگۆ، رێزی هاوبەش و سەقامگیریی هەرێمی بنیاتنراوە".
 
رێککەوتنەکانی ئەبراهام پرۆسەیەکن لە ساڵی 2020 دەستیپێکردووە و بووەتە هۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان چەندین وڵاتی زۆرینە موسڵمان و ئیسرائیل.
 
پێشتر بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندبوو کە کازاخستن دەچێتە نێو ئەو رێککەوتنانەوە، لەبەر ئەوەی هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا قووڵتر بکاتەوە.
 
کازاخستان ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە شانبەشانی وڵاتانی دیکەی ئاسیای نێوەڕاست، بەشداریی لووتکەیەک دەکات لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
 
ترەمپ رۆژی چوارشەممە گوتی: "خەڵکێکی زۆرمان هەیە کە ئێستا دەچنە پاڵ رێککەوتننامەکانی ئەبراهامەوە و هیوادارین بەم زووانە رەزامەندیی سعودیەش بەدەست بهێنین."
 
ئەو هەروەها گوشار دەخاتە سەر سووریا، کە رۆژی دووشەممە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی بچێتە پاڵ ئەم دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەوە.
 
لە ساڵی 2020، رێککەوتننامەکانی ئەبراهام بوونە هۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، کە پێکدێن لە ئیمارات، بەحرێن، مەغریب و سوودان.
 
بەڵام چەندین وڵات رەتیانکردەوە بچنە پاڵ رێککەوتنەکانەوە، بەتایبەتی سعودیە، سووریا و لوبنان.
 
پێشتر سعودیە لە گفتوگۆدا بوو لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام شانشینەکە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە کەرتی غەززە، پاشەکشەی لەوە کرد.
 
سعودیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ناتوانێت پەیوەندییەکان ئاسایی بکاتەوە بێ ئەوەی پێشکەوتن بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستینی هەبێت، ئەگەرێک کە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ماوەیەکی درێژە دژایەتیی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاسی روملەر، پارێزەری گشتیی بانکی بەناوبانگی گۆڵدمان ساکس

گەورە پارێزەری گۆڵدمان ساکس بەهۆی ئاشکرابوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێپستین دەست لەکار دەکێشێتەوە

کاسی روملەر، پارێزەری گشتیی بانکی بەناوبانگی گۆڵدمان ساکس، کە پێشتر مێژوویەکی پرشنگداری هەبووە و لە ئیدارەی باراک ئۆبامادا کاری کردووە، بڕیاریدا دەست لەکار بکێشێتەوە. هۆکارەکەشی بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک ئیمەیڵ و نامەیە کە دەریدەخەن پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ جێفری ئێپستین هەبووە.