ترەیلەری GTA6 لە رۆژێکدا نزیکەی 100 ملیۆن بینەری هەبوو

06-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کارەکتەری سەرەکی GTA6 ژنێکە بەناوی Lucia. وێنە: سکرینشۆت لە ترەیلەرەکەوە
کارەکتەری سەرەکی GTA6 ژنێکە بەناوی Lucia. وێنە: سکرینشۆت لە ترەیلەرەکەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای 10 ساڵ لە چاوەڕوانی، ترەیلەری زنجیرەی شەشەمی یاری (Grand Theft Auto - GTA) کە کۆمپانیای Rockstar دروستی دەکات، بڵاوکرایەوە و لە ماوەی 24 کاژێردا لە چەناڵی یوتیوبی کۆمپانیاکە، سەروو 95 ملیۆن بینەری هەبووە.
 
بەگوێرەی ترەیلەرەکەی، یارییەکە تاوەکو 2025 بڵاوناکرێتەوە.
 
وەکو پێشبینی دەکرا، رووداوەکانی نێو یارییەکە لە شاری Vice City روودەدەن، کە شارێکی تایبەت بە GTAیە و لە زنجیرەکانی رابردووشدا بەکارهێندراوە. ئەو شارە لێکچووی مەیامیە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا.
 
کارەکتەری سەرەکی یارییەکە ژنێکە بەناوی Lucia، لەکاتێکدا لە ساڵی 1997ـەوە کە یارییەکە دەردەچێت، هەمیشە کارەکتەری سەرەکی پیاو بووە.
 
بە گشتیی، ترەیلەرەکە دیمەنی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل، هەڵکوتانە سەر باڵەخانە، گۆرانی، سەما، ئاهەنگگێڕان لەسەر بەلەمی تێدایە، هەروەها پیاوێک دەردەکەوێت تیمساح لەنێو حەوزێک رادەکێشێت.
 
دوایین جار کۆمپانیای Rockstar ساڵی 2013 زنجیرەی پێنجەمی یارییەکەی بڵاوکردەوە و بووە دووەم پڕفرۆشترین یاریی ئەلیکترۆنی لە مێژوودا، لە پاش یاریی Minecraft.
 
بەهۆی بەرزیی ئاستی گرافیکی یارییەکە، تەنیا لەسەر کۆنسڵەکانی وەک Playstation 5 و Xbox Series S/X بەردەست دەبێت. هیچ زانیارییەک نییە لەبارەی وەشانێکی دیکەی یارییەکە کە بۆ PC بگونجێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست