پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ سێ ملیۆن کۆچبەر بگەنە ئەمریکا

06-12-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
دەروازەی سنووریی ویلایەتی ئەریزۆنا
دەروازەی سنووریی ویلایەتی ئەریزۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەمریکا بڕیاریاندا دەروازەی سنووریی ویلایەتی ئەریزۆنا لەگەڵ ویلایەتی سۆنۆرای مەکسیک دابخەن، ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ رێگری لە چوونی زیاتری کۆچبەران.
 
ئیدواردۆ سۆتۆ، کۆچبەر دەڵێت، "لە دووشەممەوە دەستیان بە داخستنی سنوورەکە کردووە و نازانین کەی دەکرێتەوە. بەهۆی دۆخی کۆچبەران و کەمیی کارمەندی ئەمریکییەوە سنوورەکە داخراوە."
 
ئەمریکا و مەکسیک سێ هەزار و 145 کیلۆمەتر سنووری وشکانی هاوبەشیان هەیە. 48 دەروازەی سنووری و 330 خاڵی چوونەژوورەوەی فەرمی لەو سنوورەدا هەن. 
 
بە گوێرەی دەسەڵاتی سنووری ئەمریکا، ساڵی رابردوو دوو ملیۆن و 200 هەزار کۆچبەری نایاسایی چوونەتە ئەمریکا؛ ئەو ژمارەیە لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 2 ملیۆن و 400 هەزار بووە. خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی نێو مەکسیکیش ئومێدەوارن زوو سنوورەکە بکرێتەوە. 
 
لویس ڤالدێس ریس، دانیشتووی ناوچە سنوورییەکانی مەکسیک دەڵێت، "دووشەممە زانیمان کە دەروازەکە لە هەردوولاوە داخراوە. گفتوگۆ هەبوو لەبارەی کێشەی ئەو قوتابییانەی لە ئەمریکا دەخوێنن. لە روانگەی ئابوورییەوە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت."
 
بەهۆی زۆری ژمارەی کۆچبەرانیشەوە، بەرپرسانی ویلایەتەکانی ماساچوتس، نیویۆرک و ئیلینیۆی باری نائاساییان راگەیاندووە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.