چین؛ خواردنەوەی قاوە 150٪ زیادی کردووە

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
لە چین 70 هەزار قاوەخانە هەن.
لە چین 70 هەزار قاوەخانە هەن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کولتووری قاوەخواردنەوە لە چین گەشەی سەندووە؛ گەنجان وردە وردە روو لە قاوەخانەکان دەکەن و وڵاتەکە 70 هەزار قاوەخانەی تێدایە.
 
تو زی، خاوەنی قاوەخانەی گیک کۆفییە و دەڵێت: "ئێستا بازاڕمان باشتر بووە، بەڵام بازاڕی قاوە لە چین هێشتا رکابەریی تەواوی لەسەرە و قاوەخانە بچووکەکانی وەک ئێمە زیاتر سەرنجی خەڵک رادەکێشن. لە ئێستادا زۆر کەس چێژ لە قاوە وەردەگرن، چونکە رەنگە مرۆڤەکان لەم سەردەمەدا پێویستیان بە کافاین بێت بۆ زیادکردنی وزەی دەروونییان، کە رەنگە هەمەچەشنتر بێت و تامێکی دەوڵەمەندتری هەبێت بەراورد بە چا."
 
ئەم ساڵ خواردنەوەی قاوە لە چین بە رێژەی 150% زیادی کردووە، ئەوەش هۆکاری کردنەوەی قاوەخانەی دیکەی هاوشێوەی 'تو زی'ـیە لە سەرانسەری چین. یان شی، فەرمانبەرێکە و دەڵێت، هەفتانە چوار جار قاوە دەخواتەوە.
 
یان شی دەڵێت، "هەفتەی نزیکەی 4 جار قاوە دەخۆمەوە. هۆکاری سەرەکی کە حەزم لە خواردنەوەی قاوەیە لەبری چا، ئەوەیە چایەکە بۆ من زۆر گەرمە. قاوە بە سەهۆڵ و سارد هەیە، بۆیە قاوەی 'لەکین' زیاتر دەخۆمەوە، چونکە هەرزانتریشە."
 
لیو گوانگ یو، ژمێریارە لە کۆمپانیایەکی تایبەت و باس لەوە دەکات، "رۆژانە دوو کوپ دەخۆمەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کارکردن و بۆ ئەوەی وزە بە خۆم بدەمەوە. کوپێک دەخۆمەوە کاتێک نامەوێت خەوم لێبکەوێت، بەتایبەتی ئەمریکانۆ. گونجاو و بەتامە، دەتوانیت هەندێک قاوە بە ساردی بخۆیتەوە، ئەمەش گونجاوتر و تازەگەرییە."
 
لەکاتێکدا چای خواردنەوە نەریتێکی کۆنی خەڵکی چینە، بەڵام نەوەی نوێی چین روویان لە خواردنەوەی قاوە کردووە. هەردوو براندی چینی "لەکین کۆفی" و "مانەر کۆفی" بەهۆی تام و بەبازاڕکردنی قاوەکانیانەوە، وا ناوبانگیان دەرکردووە لە جیهاندا کە رکابەریی براندە ناودارە جیهانییەکانی وەک ستار بەکس دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەقامێکی وڵاتێکی ئەورووپی

یەکێتیی ئەورووپا رێنوێنیی نوێی بۆ پەناخوازانی رۆژئاوای کوردستان دەرکرد

ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا، ئەم هەفتەیە رێنوێنیی نوێی سەبارەت بە دۆسیەی پەنابەریی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بۆ وڵاتانی ئەندام ئاشکرا کرد، کە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر چارەنووسی هەزاران پەناخواز دەبێت